نووسەرێکی ئیلامی لە ئیسفەهان دەسبەسەر کرا

10:29 - 10 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: نووسەرێکی کوردی خەڵکی ئابدانانی ئیلام، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە دۆخی کۆمەڵگە و کوشتنی خۆپیشاندەران، لە ئیسفەهان دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی بەفرانبار، "دوکتور ناسر هیمەتی"، دەروونناس، نووسەر و شاعیری ئیلامی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ئیسفەهان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کوردە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی کۆمەڵگە و پشتیوانی لە گیانبەختبووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، دەسبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی دوکتور "ناسر هیمەتی"، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.