نووسەرێکی کورد خەڵاتی ساڵی \"حیرت\" لە شاری شیرازی بە دەست هێنا

21:06 - 8 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام لە فێستیڤاڵی میللیی ڕەخنەی خەلاقانەی ساڵی \"حیرت\" خەڵاتی بە دەست هێنا.

\"یاسر بابایی\"، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری ئیلام توانی خەڵاتی فێستیڤاڵی میللیی ڕەخنەی خەلاقانە لە بواری چیرۆکنووسی و ڕەخنەی ئەدەبی بەدەست بهێنێت.

ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسە کوردە، توانی لە یەکەمین فێستێڤاڵی میللیی ڕەخنەی خەلاقانەی ساڵی \"حیرت\" بە ٣٨ ئیمتیاز یەکێک لە باشترینەکانی ئەو فێسیڤاڵە بێت.

ئەو نووسەر و ڕەخنەگرە ئەدەبییە لە یەکەمین فێستیڤاڵی ڕەخنەی ئەدەبی خەڵاقانەی ساڵ بە هۆی نووسینی بابەتێک لە ژێر ناوی \"مرثیە‌ای برای حسرت و خون‌های ریختە\" کە ڕەخنەیەک بوو لە سەر چێرۆکی \"مرثیە‌ای برای ژالە. م و قاتلش\" لە نووسینی ئەبووتوراب بەدەست هێنا.

ئەو نووسەر و ڕۆژنامەوانە کوردە هەتا ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەمی چیرۆکنووسی به ناوەکانی \"خش و خاطرە،مهر مهران،نامه‌ای برای رئیس‌جمهورهای جهان\"ه و تا ئێستا چەندین بەرهەمی دیکەشی بڵاو کراوەتەوە.