نووسەرانی سنە لە لایەن چالاکانی پاوەییەوە بەسەر کرانەوە

14:28 - 25 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە چالاکانی ئەدەبی و هونەری شاری پاوە سەردانی دوو کەسایەتی فەرهەنگی کوردستانیان لە شاری سنە کرد.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو کەسایەتی بیاڤی وێژەی کوردی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن کۆمەڵێک لە شاعیران و نووسەرانی شاری پاوە ڕێزیان لێگیرا.

جەلال مەلەکشا و کۆلسووم عوسمانپوور ئەو دوو نووسەرە بوون کە ئه‌و ١١چالاکیی ئەدەبی و هونەری هەورامانسه‌ردانیان كردوون.

ئەوە سێهەمین دیداری چالاکانی شاری پاوە لەگەڵ نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستانە کە ئەمجارە لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

ئەو دیدارە بەوتەی بەرێوەبەرانی\"بە ئامانجی ڕێز و وەفا بۆ تێکۆشانی ئەدەبی و فەرهەنگی جەلال مەلەکشا و کۆلسووم عوسمانپوور\" ڕێکخراوە.

ئەو شاعیر و نووسەرانەی کە لەم دیدارەدا هاتبوونە سنە بریتی بوون لە کەیهان عەزیزی،شــــــەوبۆ عەلیمحەممـــــــــەدی، فەریبــــــــا خالێدی، سەعدی حاجی، نەعمەت ڕەحمانی، نادر نەقشبەنـــــدی، عەدنـــان مــورادی، پەروێز بابایی، مۆختـــــــار هەدایەتی، داود غەفاری و فەڕشیــــــد شەریفی.

جەلال مەلەکشا، وەرگێر و شاعێری نوێخوازی کورد لە ساڵی ١٣٣٠ هەتاوی لە گوندی \"مەلەکشا\" سەر بە شاری سنە لە دایک بووە.

جەلال مەلەکشا بۆ ماوەی ١٤ساڵ لە گۆڤاری \"سروە\" کاری کردووە و بەرپرسی بەشی ئەدەبی (شعێر و ڕۆمانی) لە ئەستۆ بووە.
\"ناڵەی زەنجیر\" یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئەو شاعێرە کوردەیە.

هەروەها کۆلسووم عوسمانپوور، شاعر و نووسەر ساڵی ١٣٤٧ هەتاوی لە گوندی ڕزاو سەربەشاری سەوڵاوا هاتوەتە دنیا.

ساڵی ٨٢ کتێبی \" هەتۆڵ، مەتۆڵ، شەمامە\" و ساڵی ٩٠ کتێبی جوانیناسی دیوانی مەولەوی کوردی ی چاپ و بڵاوکردووەتەوە.

وێنه: سەلام پاوە

\"29177.jpg\"

\"29179.jpg\"

\"29176.jpg\"

\"29178.jpg\"