نووسەر و لێكۆڵەرێكی كورد توانایی چاپی بەرهەمەكانی نیە
16:11 - 8 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: كەلیموڵڵا تەوەحودی، شاعێر، نووسەر و لێكۆڵەری ناوداری كوردی خوراسان بەهۆی كێشەی ماڵییەوە توانایی چاپ و بڵاو كردنەوەی بەرهەمەكانی نیە و زیاتر لە20 بەرگ كتێبی بە چاپ نەكراوی ماونەتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە خوراسان، كەلیموڵڵا تەوەحودی نووسەر و لێكۆڵەری كورد، بەهۆی رەوشی خراپی ئابووری و یارمەتی نەكردن و بەدەنگەوە نەهاتنی ناوەندە پێوەندیدارەكانی دەوڵەت دەیان كتێبی فەرهەنگی و لێكۆڵینەوەیی بە چاپ نەكراوی ماونەتەوە.
مامۆستا تەوەحودی هەتا ئێستا دەیان كتێبی لەمەڕ: مێژوو، فەرهەنگ، هونەر، فۆلكلۆر و ئەدەبی زارەكی و هاوچەرخی كوردەكانی خوراسان و ئێران نووسیوە كە هێندێكیان بە هەزینەی خۆیەوە چاپ و بڵاو كراونەتەوە.
ناوەندە دەوڵەتییەكان نەتەنیا هیچ یارمەتییەكان بە چاپی بەرهەمەكانی نەركدووە، بەڵكوو بەهۆی نووسینی كتێبی ناوداری\"حەرەكەتی مێژوویی كورد بۆ خوراسان\" چەندین جار لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و ئازار و ئەشكەنجە كراوە.
تەوەحودی پێتشر بەهۆی چالاكیی فەر هەنگی و سیاسی چەندین ساڵ زیندانی بووە و ناوبەناو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بانگهێشت و هەڕەشی لێدەكرێ.
ئەو لێكۆڵەرە هەتا ئێتسا چواردە بەرگ كتێبی بە چاپ گەیاندووە كە تەنیا كتێبی حەرەكەتی مێژوویی كورد بۆ خوراسان 10 بەرگە كە بەرگەكانی هەشت و نۆ و دە ئامادەی چاپن.
چەند كتێبی دیكەی ناوبراو بریتین لە: مێژووی ئەدەبیاتی كرمانج، نەورۆز و ئایین و بۆنە كرمانجییەكانی خوراسان، فەرهەنگی كرمانجیی كەلیم (كوردی ـ توركی) و ئەنسكلۆپیدیای كەلیمۆڵڵا و چەندین كتێبی دیكە لەمەڕ فەهەنگ و فۆلكلۆر و ئەدەبیات كە سەرجەم صواردە بەرگە ئامادەی چاپن.