نوروێژ/چالاكێكی سیاسیی كورد مەترسی دیپۆرتكردنەوەی لێدەكرێ
14:40 - 11 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكێكی سیاسی کورد و ئەندامی یەكێك لەحیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی حكوومەتی ئێران دوای شەش ساڵ نیشتەجێبوونی لەوڵاتی نۆروێژ، مەترسیی سنوورداش كردنەوەی لێدەكرێ.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئیدریس مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی شاری دیواندەرە لەئوستانی کوردستان كە شەش ساڵ لەمەوبەر وەكوو پەنابەر رووی لەوڵاتی نوروێژ كردبوو، داخوازیی پەناخوازییەكی لەلایەن ئەو وڵاتەوە رەت كراوەتەوە.
دوابەدوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی ١٣٨٤ كە لەشاری مەهاباد سەری هەڵدا و دواتر بۆ شارەكانی دیكەی كوردستان تەشەنەی سەند، ئیدریس مورادی وەكوو لاوێكی ناڕازی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری دیواندەرەوە دەستبەسەر كرابوو.
ئەو چالاكە سیاسییە وتیشی: دوای ئازاد بوونم لە زیندان بەناچاری ماوەی شەش ساڵ لەمەوبەر زێدی خۆم بەجێهێشت و رووم لە هەندەران كرد و لەوڵاتی نوروێژ گیرسامەوە.
موردای باسی لەوەش كرد، ساڵی ١٣٨٩ بۆ یەكەم جار داخوازی پەنابەرییەكەم لەلایەن ئیدارەی كاروباری پەنابەرانی نوروێژەوە رەت كرایەوە و ماوەیەك لەمەوبەریش بۆ جاری دووهەم ئەو داواكارییەم رەت كرایەوە.
ئیدریس مورادی، داوا لەهەموو چالاكانی مافی مرۆڤ، كۆمەڵگەی مەدەنی، رێكخراو و سەندیكاكانی داكۆكیی مافی مرۆڤ دەكات كە فشار بخەنە سەر دەوڵەتی نوروێژ و پێش بە دیپۆرتكردنەوەی بۆ ئێران و رادەستكردنەوەی بە ناوەندە ئەمنیەتییەكان بگرن.
مورادی ئەوەشی خستەڕوو، \"ئەگەری ئەوە هەیە وڵاتی نوروێژ من رادەستی حكوومەتی ئێران بكاتەوە و لە وەدیهاتنی ئەو ئەگەرە داهاتوویەكی ناڕوون چاوەڕوانی منە\".
هەر لەو پێوەندییەدا و بەمەبەستی رێگری لە سنوورداش كردنەوەی ئیدریس مورادی كەمپەیەنێك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان وەرێخراوە و هاووڵاتیان لەو رێگەیەوە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو چالاكە سیاسییە دەربڕیوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئیدریس مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی شاری دیواندەرە لەئوستانی کوردستان كە شەش ساڵ لەمەوبەر وەكوو پەنابەر رووی لەوڵاتی نوروێژ كردبوو، داخوازیی پەناخوازییەكی لەلایەن ئەو وڵاتەوە رەت كراوەتەوە.
دوابەدوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی ١٣٨٤ كە لەشاری مەهاباد سەری هەڵدا و دواتر بۆ شارەكانی دیكەی كوردستان تەشەنەی سەند، ئیدریس مورادی وەكوو لاوێكی ناڕازی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری دیواندەرەوە دەستبەسەر كرابوو.
ئیدریس مورادی، چالاكی سیاسی کورد
لەوبارەیەوە ئیدریس مورادی بەئاژانسی كوردپای راگەیاند، \"ماوەی سێساڵ لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەڕە و زیندانی شاری بیجاڕدا بێئەوە چارەنووسی دۆسیەكەم دیار بێت لەدەستبەسەریدا بووم\".ئەو چالاكە سیاسییە وتیشی: دوای ئازاد بوونم لە زیندان بەناچاری ماوەی شەش ساڵ لەمەوبەر زێدی خۆم بەجێهێشت و رووم لە هەندەران كرد و لەوڵاتی نوروێژ گیرسامەوە.