نه‌خۆشینی كوشنده‌ی تاعوون هه‌ڕشه‌یه‌كی جیددییه بۆ سه‌ر ئاژه‌ڵانی ئیلام
21:06 - 25 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: غوڵامڕه‌زا ئه‌بداڵی له به‌رپرسانی ژینگه‌ی پارێزگای ئیلام له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیسنادا ڕایگه‌یاند: به خۆشییه‌وه هێشتا ڕاپۆرتێ له‌مه‌ڕ نه‌خۆشینی تاعوون له ژینگه‌ی ئاژه‌ڵانی ئیڵامدا نه‌بینراوه و ماوه‌ی دوو مانگه كه ئیدارەی ژینگه‌ی پارێزگای ئیلام هەوڵی پێشگیرانه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشینه كوشه‌نده‌یه دەدات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌م نه‌خۆشینه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هەبێت، زیاتر له ٨٠ له‌سه‌دی ئاژه‌ڵانی ئه‌و ناوچه‌یه قڕ ده‌كات و به‌داخه‌وه ئه‌م نه‌خۆشینه له هه‌ندێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران‌دا خه‌ساری قه‌ره‌بوونه‌كراوی له ژینگه و خه‌ڵك داوه.
ئه‌بداڵی به جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه ئه‌م نه‌خۆشینه زیاتر له ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه خۆماڵییه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و له وه‌رزی سه‌رماشدا خێراییه‌كی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، گوتی: به هاوكاریی ئیدارەی پزیشكی ئاژه‌ڵان، هه‌موو ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاتانه‌ی كه به‌ره‌و ناوچه‌ی گه‌رمیان كۆچیان كردووه، كوتانیان بۆ كراوه بۆ ئەوەی پێش به گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشینه‌كه بۆ نێو پارێزگاكه بگیردرێ.
ناوبراو ئه‌وەشی زیاد كرد: ئه‌و مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵانه‌ی كه تووشی ئه‌م نه‌خۆشینه ده‌بن، ده‌بێ بسووتێندرێن تا ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌نێو بچێت.