نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری شیرکەتی ڕامپکۆ، زیاتر لە چەند مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

11:17 - 18 رەشەمه 2719

ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی ڕامپکۆی ئیلام، باسیان لە دواکەوتنی پارەی چەند مانگەیان لەلایەن خاوەنکاری ئەو شیرکەتەوە کردووە.

ئەو کرێکارانە کە ژمارەیان ١٩٠ کەس دەبن، باس لەوە دەکەن کە حەقدەستی ئێمە لە یەک ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەی "علی ‌الحساب" دراوە و هەتا ئێستا پارەی چەند مانگیان پێ نەداوین.

ئەو کرێکارانە بە شێوەی گرێبەستی لە بەشی چاککردنەوە (تعمیرات) کار دەکەن و دەڵێن، ئێمە سەرەڕای گرێبەستی چەند مانگە و پێنەدانی پارەکەمان، نەتەنیا  ئەمنییەتی کارمان نییە، بەڵکوو لە کاتی خۆیدا حەقدەستەکەشمان نادەن.