نزیک ١٤ هەزار قوتابی لە ساڵی ڕابردوو لە خوێندن بێبەری بوونه

17:36 - 27 خەرمانان 2720

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ورمێ، باسی لە بێبەری‌بوونی ١٣ هەزار و  ٩٣٨ قوتابی لە ساڵی ٩٨، لە خوێندن لە ئاستی ئەو پارێزگایە کردووە.

بە وتەی ئیبراهیم محەممەدی،لە سەدا ٣٠ی قوتابیان بەهۆی هەژاری و دەسکورتی و بە مەبەستی دابینکردنی تێچووی ژیانیان، لە خوێندن بێبەری بوونه.

ئەو بەرپرسە فەرهەنگییە، هەروەها ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ پرسی قوتابیانی بەجێماو لە خوێندن بەهۆی کێشەی ئابووری و دەسکورتییت بنەماڵەکانیان و پەرش و بڵاوی گوندەکان، لە سەرەوەی وزە و هێزی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانە و پێویستیی بە پشتیوانی هەمە لایەنەی دەوڵەت هەیە بۆ کەم کردنەوەی قوتابیانی بەجێماو لە خوێندن.

 بەهۆی نەبوونی پلانێکی شیاو لەمەڕ پرۆسەی خوێندن لە وڵاتی ئێران و ناوچە هەژارنشینەکانی ئەو وڵاتە، ڕێژەی دەستهەڵگرتنی قوتابییەکان لە خوێندن، بۆ نەبوونی داهاتی بنەماڵەکانیان دەگەڕێتەوە.