نزیك بە 250 هونەرمەند بەشداری لە فێستیڤاڵی بەیت و حەیرانی سەردەشتدا دەكەن

13:34 - 5 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندانی كورد بەشداری لە حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای بەیت و حەیرانی سەردەشتدا دەكەن.

حەوتەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران بڕیارە رێكەوتی 9 هەتا 11‌ی مانگی خەزەڵوەر لە شاری سەردەشت بەڕێوە بچێت.

هەر لەو پێوەندییەدا نزیك بە 250 هونەرمەندی كورد لە بەشەكانی لاوك، حەیران، بەیت، تاك ژەنی، مۆسیقا ناوچەییەكان، هۆرە، مەقام و گۆرانبێژی بەشداری ئەو فێستیڤاڵە دەبن.

هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە بە مەبەستی پەرە پێدان بە فەرهەنگی رەسەن و دەوڵەمەندی ناوچە جۆراجۆرەكانی وڵاتی ئێران بەڕێوە دەچێت.