نزیك بە 20 گوندی شارستانی سەرپێلی زەهاو لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین
15:52 - 31 جۆزەردان 2712
كوردپا: 18 گوندی سەر بە شارستانی سەرپێلی زەهاو لە پارێزگای كرماشان لە ئاوی خاوێنی خواردنەوە بێبەرین.
لێپرسراوێكی شوڕای شاری سەرپێلی زەهاو رایگەیاند، نەبوونی بەڕێوەبەرییەكی شارەزا و نەبوونی بودجە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بێ ئاوی ئەو 18 گوندە دێنە ئەژمار.
پێشتر و هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردبووە، نەبوونی ئاوی خاوێن و خواردنەوە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی گوندەكانی دەورووبەری كرماشانە و ئێستا سەرجەم 232 گوندی دەورووبەری شاری كرماشان لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین و بە تانكر ئاوی خواردنەوە دابین دەكەن.
لەلایەكی دیكەشەوە هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا لەمەڕ نەبوون و كەمیی ئاوی خواردنەوەی گوندەكانی دەورووبەری سەحنە نووسیبووی: دانیشتوانی گوندەكانی، شەریف ئاوا، سەدرئاوا، گورگوەند، هەرێزئاوا و چەقاگلان بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە لەگەڵ كێشە بەرەوڕوون و بۆ دابین كردنی ئاو ناچارن لە كانی و كارێزەكانی دەورووبەری گوند كەڵك وەربگرن.
لەمبارەوە ماڵپەڕی كرماشان پۆست بڵاوی كردبووە، لانیكەم 20 گوندی بەخشی گەهوارەی سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای كرماشان لە ئاوی خاوێنی خواردنەوە بێبەرین.
دانیتشوانی گوندەكانی بەخشی گەهوارەی سەر بە شاری داڵاهۆ بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوەیان لە ئاوی تانكر كەڵك وەردەگرن.