نزیك بە 150 كرێكاری كارگەی سیمانی بۆكان لەسەر كار دەركران

20:29 - 27 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا نزیك بە 150 كرێكاری كورد لەلایەن بەرپرسانی كارگەی سیمانی بۆكانەوە لە كار بێبەش كراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە بۆكان، لە ماوەی 2 حەفتەدا 150 كرێكاری لاوی كورد بەبێ هۆ لەلایەن بەرپرسانی كارگەی سیمانی بۆكانەوە لەسەر كار دەركراون.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی هەواڵەكەیدا ئاشكرای كردووە، هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری دەركرانی ئەو كرێكارە كوردانە رانەگەیەنراوە.

\"4209.jpg\"

لە ماوەی نزیك بە یەك مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكان كۆمەڵێكی بەرچاو لە كرێكارانی كورد لەسەر كارەكانیان دەركراون كەلە كشت و سەنعەتی مەهاباد 21 كرێكار، كارگەی پەڕریسی سنە 12 كرێكار.

زۆرێك لەو كرێكارانەی كە دەركراون زیاتر لە 10 ساڵ پێشینەی كارییان هەبوو و بەشێكیشیان كرێكاری گرێبەستی بوون.

كرێكارانی گرێبەستی بەهۆی نەبوونی بیمەی بێكاری و خزمەتگوزاریی تایبەت بە كرێكاران، لە كاتی دەركردندا مافی هیچ چەشنە ناڕەزایەتیەكان نیە و مافەكانیان پێشێل دەكرێت.