نرخی نان لە ئێران ٣٠% گرانتر بوو
15:44 - 10 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: نرخی نان وەكوو یەكێك لەپێداویستیە سەرەكییەكانی هاووڵاتیانی كوردستان و ئێران سەرەڕای قسە و لێداونە دووفاقیەتییەكانی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید لە ئەمڕۆوە نرخەكەی گۆڕدرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هەیئەتی وەزیران مانگی رابردوو رایگەیاند، سەرجەم جۆرەكانی نان لە ١ی سەرماوەزەوە هەتا ٣٠% گران دەبێت و ئەو پەسند كراوەش لە رۆژی دووشەممەوە ١٠ی سەرماوەزەوە لە نانەواخانەكان كاری پێدەكرێ.
بەپێی خشتەی نوێی ، نانی سەنگەكی لە ٦٠٠ تمەنەوە بۆ ٧٨٠ تمەن، نانی لەواش لە ١٦٠ تمەنەوە بۆ ٢٠٨ تمەن، نان بەڕبەڕی لە ٥٠٠ تمەنەوە بۆ ٦٥٠ تمەن و نانی تافتوون لە ٣٠٠ تمەنەوە بۆ ٣٩٠ تمەن نرخەكانیان زیاد دەبێت.
وتەبێژی دەوڵەتی یازدەیەم وتوویەتی: دەوڵەت هیچ بڕیارێكی بۆ زیاد كردنی نرخی نان نیە، بەڵام ئەو ئیزنە بە نانەواییەكان دەدات كە بەپێی بارودۆخی هەر ئوستانێك هەتا لەسەدا سی نرخی نان زیاد بكەن.
بەوتەی موحسین لوزومیان بەرپرسی سەندیكای بەرهەمهێنەر و هەناردەكارانی نان، سەرجەم جۆرەكانی ئاردیش نرخەكەی چوونەسەری بە خۆیەوە بینیوە و نرخی ئاردی ١٨%، ٨٣٠ تمەن ـ ئاردی ١٥%، ٨١٥ تمەن ـ ئاردی ١٢%، ٨٠٠ تمەن ـ ئاردی ٢١%، ٨٤٥ تمەن زیاد دەكرێت.
چوونەسەری نرخی نان لەحاڵێكدایە كە ئەمساڵ نرخی پێشنیاری دەوڵەت بۆ كرینی گەنم، تەنیا ١٠% لەچاو پێشوو چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.
بەپێی بەراوردكردنێك كە ئەنجام دراوە هەر كەسێكی ئێرانی بەشێوەی نێوەنجی رۆژانە ٣١٠ گرەم نان بەكار دێنێت.