ناكۆكی و كێشمەكێشی لێپرسراوانی پارێزگای كرماشان داخرانی بانكی تجارەت لە نۆدشەی لێكەوتەوە

21:01 - 22 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: وێبلاگێكی ناوچەیی بڵاوی کردەوەد، بانكی تجارەت لە شاری نودشە لەبەرەبەری داخران دایە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، دوای راوێژ و مشتومڕێكی زۆر لەگەڵ لێپرسراوانی بەڕێوەبەریی ـ حیراسەتی پارێزگای كرماشان دەرفەتێكی یەك مانگە بەو بانكە دراوە كە كێشەكانی چارەسەر بكات.

سەرچاوەكە هۆكاری ئەو بڕیارەی گەڕاندۆتەوە بۆ كێشە و كێشمەكێشی لێپرسراوی بانكی تجارەت لە پارێزگای كرماشان لەگەڵ لێپرسراوی لقی ئەو بانكە لە نۆدشە.

ئەو وێبلاگە داوای لە هاووڵاتییانی نۆدشەی كردووە، بە مەبەستی پێشگری لە داخرانی ئەو بانكە سەرمایە و داراییەكانیان بۆ ئەو لقە راگوێزن.

هەمان سەرچاوە نووسیوە بڕیارە بەرپرسی ئەو بانکە نەقڵی شاری جوانڕۆ بکرێت.

شاری نۆدشە بە 5 هەزار دانیشتووە لە 5 كیلۆمیتری سنووری هەرێمی كوردستانی عێراق هەڵكەوتووە و هاووڵاتییانی ئەو شارە داوایان لە لێپرسراونی پێوەندیدار کردووە كە هەوڵەكانیان بە مەبەستی خزمەت كردن بەو شارە و بنبڕكردنی هەڵاواردن بخەنە گەڕ.