ناكۆكی و نەگونجانی ئەندامانی شۆرای شاری كرماشان، كێشەكانی قووڵتر كردۆتەوە
14:59 - 17 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: كێشە و ناكۆكییەكانی ئەندامانی شۆرای شاری كرماشان، كارتێكەریی لەسەر شێوەی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارە كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەشداری نەكردنی شەش كەس لە ئەندامانی ئەسڵیی شۆرای شاری كرماشان، دیاری كردن و هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەریی(هەیئەت رەئیسە) شۆرای ئیسلامیی كرماشانی بۆ چوارەمین جار وەدوا خست.
ئەو كۆبوونەوەیە دوانیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٦ی خەرمانان چەند كاتژمێرێك پاش دیاری كردنی كاتەكە، لە فەرمانداریی كرماشان بەڕێوە چوو.
بی ئاكام مانەوەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی دەستەی بەرێوەبەریی شۆرای شاری كرماشان لە ئەنجامی كێشەی نێوان ئەندامان و هەروەها دابەشبوون بە سەر زۆرینە و كەمینەدا كێشەكانی قووڵتر كردۆتەوە.
بۆ رەوایی كۆبوونەوەكانی شۆرای شاری كرماشان پێویستە ١٠ ئەندامی ئەسڵی ئامادە بن.
چەخماخەی كێشەكانی شۆرای شاری كرماشان دەگەڕیتەوە بۆ بەرپرسی شارەوانی كرماشان و لەو كاتەوە ئەندامانی بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون.
یەكێک لەماڵپەڕە ناوچەییەكان، هەڵبژاردنی دەستەی بەرێوەبەریی نوێ و بەرپرسی شۆرای شاری بە \"نێشە و برینێكی قووڵ\" وەسف كردووە و تەنانەت باسی لەوەش كردووە كە كێشەی شۆرای كرماشان لە کێشەکانی شۆرای تارانیش گەورەترە.
بەرپرسی ئێستای شۆرای شاری كرماشان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس، ژمارەیەك لە ئەندامانی شۆراكەی بە \" نابەرپرس\" تاوانبار کردووە و بەوتەی خوسرەو زەرئەفشانی ئەو كەسانە بۆ خەڵك ناسراون.
زەرئەفشانی بە بیانووی ئەوەی كە بانگهێشتنامەی فەرمانداری كاتژمێر ٨ی بەیانی بە دەستی گەیشتووە و دەبوایە ٢٤ كاتژمێر پێشتر ئەندامەكانی ئاگادار بکرایەتەوە، خۆی لە بەشداری لەو دانیشتنەدا بواردووە.
فەرمانداری كرماشانیش، كە خانەخوێی ئەو دانێشتنە بووە، وتوویەتی: هەتا یەكلایی بوونەوەی ئەو كێشانە، چیدیكە دانیشتن لەگەڵ ئەندامانی شۆرا ناكەین و دۆسییەكە رەوانەی شۆرای چارەسەركردنی كێشەكانی ئوستانی دەکرێت.
بەپێی یاسا، پێویستە شۆرا بەر لە ١٢ی خەرمانان دەستەی بەڕێوەبەری دیاری بكەن.
هاوكات لەگەڵ ئالوگۆڕەكانی شۆرای شاری كرماشان، حیزبی \"توسعە\"ی كرماشان باسی لە حوزووری رێكخراوە ناحكوومییەكان لە بەردەم بینای شۆرای شاری كرماشان كردووە.
بەرپرسی كاروباری ئیداری و ماڵیی شۆرا، دیاری كردنی كۆبوونەوەكان، بانگهێشتی ئەندامان و دابەش كردنی كار و كۆمیسیۆنەكانی شۆرا، هەڵسەنگاندنی باسەكان و واژۆكردنی نووسراوە فەرمییەكان لە ئەرك و چوارچێوەی دەسەڵاتی بەرپرسی شۆراكانن.
بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٩٠، زیاتر لە ٨٥٠ هەزار كەس لە شاری كرماشان ژیان بەسەر دەبەن كە بە نۆیەمین شاری پڕ حەشیمەتی ئێران و گەورەترین شاری كوردنشینی ئێران دێتە ئەژمار.