ناڕەزایەتی و رێکاری خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە بۆنەی جیاكردنەوەی رەگەزیی وانەکان
14:03 - 2 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش ئەوەی كەلە رۆژانی رابردوودا بە بڕیاری لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان لە چەند وانەیەكدا گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەرزی جێبەجێ كرا، بەشێك لە خوێندكارانی ئەو زانكۆیە بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە.
نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە لەلایەن خوێندكارانەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، ئەمەش دەقەكەیەتی:
وێڕای سڵاو و پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، بە ئاگاداری دەگەیەنین كە بەداخەوە گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەزی لە هێندێك لە وانە گشتییەكان و بەتایبەت فارسیی گشتیی و زمانی بیانی، جێبەجێ كراوە.
جارێكیتر زانكۆ كەوتۆتە بەر هێرش و پیلانە دواكەوتوانەكان و ترسی ئەوە لە گۆڕێ دایە كەلە داهاتوودا هەموو وانەكان بكەونە بەر \"گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەزی\". ئێستا ئەم گەڵاڵەیە جگەلە سووكایەتی بە پێگە و كەسایەتیی خوێندكار شتێكی دیكە نیە.
لە حاڵێكدا ئێمە خوێندكاران هەمیشە و لە هەر شوێنێكی دونیا توێژی بیری نوێی كۆمەڵگاكان بووین و جێبەجێكارانی ئەم گەڵاڵەیە دەیانەوێ ئێمە هەروا لەناو بیر و هزری نەریتیدا بمێنینەوە. بۆیە بەهۆی ناڕەزایەتیی كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندكاران بەم گەڵاڵەیە، داواكارین كە خوێندكاران هەروا بە شێوەی تێكەڵاو لە پۆلەكانی خوێندن ئامادە بن و پیلانەكانی جیاكردنەوەی رەگەزی بوونی پۆلەكانمان پووچەڵ بكەنەوە و بەم چەشنە كە كچان لە پۆلی تایبەتبی كوڕان \"بەناو برایان\" و كوڕان لە پۆلی تایبەتیی \"بەناو خوشكان\" بەشداری بكەن.
( لە باوەڕتاندا وای دابنێن بەچۆكدا هاتووم و چرۆ و لقە تازەكانم بە زەبری تەوەركانتان بریندارە، لەگەڵ ریشە چتان پێدەكرێ؟)
بە سپاسەوە
بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان