ناڕەزایەتی دووکاندارنی شاری تاران پێی نایە دووهەمین ڕۆژی خۆی

21:46 - 4 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: پاش ناڕەزایەتی دووکاندارانی موبایل فرۆشی شاری تاران، بازاڕیانی ئەو شارەش لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر هەڵکشان و داکشانی بازاڕی خستنەڕوو و نەبوونی کڕیار بە هۆی گرانی دەستیان لە کار کێشایەوە و نارەزایەتییان دەربڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی سیاسەتی نوێی دەوڵەتی ئێران بۆ سێ ڕەقەمی بوونی بازاڕی ئەرز، ژمارەیەک لە کاسبکاران و دووکاندارانی شاری تاران دووکانەکانیان داخستووە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

مانگرتووانی شاری تاران لەو مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینەدا دەستیان کردووە بە دانی دروشمگەلێکی وەکوو \"ببندید ببندید، ما همە با هم هستیم\"، بانگهێشتی دووکاندارانی دیکەیان بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە.

مانگرتن و ڕێپێوان لە بازاڕی پارچە فرۆشەکان دەستی پێکردووە و بازاڕیانی ڕاستە بازاڕی گەورە و قەیسەرییەکان هەوڵی داخستنی دووکانەکانیان داوە و لە درێژەدا دووکاندارانی دیکە بە مەبەستی پشتیوانی لەو دووکاندارانە دووکانەکانیان داخستووە.

هەر لە ئێستادا بەهای نوێی نرخی خستنەڕوو لە بازاڕدا ڕوون نییە و کڕین و فرۆشتن ڕاگیراوە.

لەو پەیوەندیەدا ڕۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە کە بێجگە لە بانکەکان، هیچ کام لە دووکانەکان لە بازاڕدا کراوە نییە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بازاڕیانی شانزەلیزەی شاری تاران و بازاڕی موبایل فرۆشەکان بە تەواوەتی داخراوە.