ناڕوونیی چارەنووسی ٢ گیراوی سیاسیی کورد

15:51 - 18 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: دوو گیراوی کورد پاش تێپەڕبوونی نزیک بە ١ مانگ، چارەنووسیان هەتا ئێستا بە ناڕوونیی ماوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس بەناوی \"حوسێن عەلی‌زادە\" تەومەن ٢٨ ساڵ کەلە سەرەتای مانگی رابردوودا لەلایەن هێــزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە سەرەڕای بە دواداچوون و سەردانی بەردەوام بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی شاری سەڵماس، لەلایەن هێـزە ئەمنییەکانەوە هێچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

دەگوترێت کە هێــزە ئەمنیەکان شاری سڵەماس تاوانی ئەو گیراوە کوردەیان \"ئەمنیەتی\" راگەیاندووە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەی ناوبراوی لێکەوتۆتەوە.

لەلایەکی چارەنووسی دیکەوە نامیق مەحموودی زیندانیی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە ١٨ مانگ پێش ئیستا لەلایەن هێـزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجدا راگیرابوو، ٢٤ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزرا و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

نامێق مەحموودی تەمەن ٦٢ ساڵ، لە کۆتایی ساڵی رابردوودا لەلایەن دادستانی گشتیی تارانەوە و بە تۆمەتی راگرتنی چەک و تەقەمەنی بە \"محارب\" ناسێندرا.

هەروەها لە سەرەتای مانگی گەلاوێـژی ئەمساڵدا بنەماڵەی ئەو زینــدانییە کوردە لە گوندی \"ئێرانشا\"ی ناوچەی \"تیلەکۆ\"ی شاری سەقز، لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە سووکایەتی و بێ حورمەتییان پێکرابوو.