ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی نەغەدە

14:59 - 23 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار، پاش تێپەڕینی ٣ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، لە زیندانی شاری نەغەدە چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"محەممەد ئیبراهیمی\" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی \"کۆنەلاجانـ\"ـی شاری پیرانشار، لە زیندانی شاری نەغەدە چارەنووسی ناڕوونە و هەتا ئێستە ناوبراو دادگایی نەکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ ورەگرتنی دانپێنانی زۆرەملێ لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، ئازار و ئەشکەنجەی ناوبراویان داوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانبار ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار دەسبەسەر کراوە. مەئموورانی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان \"هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" ڕاگەیاندووە.