ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە زیندانی نەغەدە

15:49 - 26 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، لە زیندانی شاری نەغەدەدا، ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئیدریس کەسرەوی\" خەڵکی شاری پیرانشار، چارەنووسی لە زیندانی شاری نەغەدەدا، ناڕوونە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، لە شاری ورمێ، کراوە.

ئیدریس کەسرەوی، پاش تێپەڕبوونی ٢ ڕۆژ بەسەر لێپرسینەوەکەیدا، بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا دەزگای دادوەری هیچ هەوڵێکی بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ناوبراو، نەداوە.