ناڕوونی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کراوی کورد

13:34 - 29 بانەمەڕ 2720

چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەسعوود محەممەدی" تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، مانگێک پێش، لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون بەنیسبەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە خودەبوێرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی مەسعوود محەممەدی لە بەرستدا، نییە.