ناوەندەی \"ڤەژین\" فستیڤاڵێکی شادی و خۆشی بۆ منداڵان ساز کرد
20:59 - 4 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: کارنەڤاڵی شادی و خۆشی بۆ منداڵانی مەریوان، لە لایەن کومیتەی منداڵانی\"ڤەژین\" لە دەوروبەری گۆلی زرێبار بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کومیتەی منداڵانی ڤەژین، کارنەڤاڵێکی شادی و خۆشی بۆ منداڵانی شاری مەریوان لە دەوروبەری گۆلی زرێبار بەڕێوە برد.
لەو کارنەڤاڵەدا، منداڵانی پەروەردەی ڤەژین گۆرانییەکیان لە ژێرناوی \"پەپووسڵێمانە\" پێشکەش بە بەشدارانی ئەو فێستیڤاڵە کرد.
\"سمۆرە و بەڕوو\" شانۆی منداڵان لەو کارنەڤاڵەدا، لە لایەن ئامادەبووانی ئەو فێستیڤاڵە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
سروودی\"خۆشم دەوێ وڵاتەکەم\" لە لایەن گرووپی سرودی منداڵانی گوندی\" حەسەنئاوا\"، یارییە ناوچەییەکان و خوێندنی سروودی\"زرێبار\" بەشێکی دیکە لە بەرنامەکانی ئەو کارنەڤاڵە بوون.
هەروەها لەو کارنەڤاڵەدا، خولی پەروەردەیی زاراوەی سۆرانی زمانی کوردی و خولی پەروەردەیی زاراوەی هەورامی زمانی کورد بۆ منداڵان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژ، ناوەندی فەرهەنگی_هونەری\"ڤەژین\" لە شاری مەریوان لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر درا.
ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری \"ناوەندی ڤەژین\" ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری \"ناوەندەی ڤەژین\" بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەو ئاکامە گەیشتوون کە ئەو کارە بە دەستی ڕەشی سپای پاسدارانی دژ بە هونەر و وێژە و زانست و شارستانییەت کراوە.
پاش ئاگر تێبەردانی ناوەندی فەرهەنگی _هونەری ڤەژین، ئەندامان و لاینگەرانی ئەو ناوەندە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ئەو بینایەیان داوە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ناوەندی فەرهەنگی_هونەری \"ڤەژین\" لە شاری مەریوان هەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم، پیشانگا، فستیڤاڵ و سمیناری فەرهەنگیی و هونەری تایبەت بە زمان و وێژەی کوردی داوە، کە هاوکات لەگەڵ پێشوازی هاووڵاتییانی ئەو شارە بەڕەوڕوو بووەتەوە.
ناوەندی فەرهەنگی_هونەری \"ڤەژین\" ناوەندێکی فەرهەنگیی_هونەری، نادەوڵەتی، ناسیاسیی و دوور لە قازانجی ماددییە، کە لە هاوینی ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوی دەستی بە چالاکی کردووە.
بیاڤی چالاکی ئەو ناوەندە فەرهەنگی و هونەرییە، گرینگیدان بە فولکلۆر و فەرهەنگی ڕەسەنی کوردییە.
\"ڤەژین\" وشەیەکی کوردییە بە واتای \"زیندوو\" کردنەوەیە.