ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە سەرپێڵ‌زەهاو لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووماڵی هەواڵی دەسبەسەریی هاووڵاتییانی ناڕازی بە گرانی، هوشدارییان بە کاناڵە تێلگێرامییەکان دا

12:45 - 5 جۆزەردان 2722

ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەرپێڵ‌زەهاو هۆشدارییان بە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلگێرامییەکانی ئەو شارە دا کە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و هەواڵی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی ناڕازی بە گرانی، خۆیان ببوێرن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلگێرامییەکانی شاری سەرپێڵ‌زەهاو کردووە کە لە ئەگەری ڕووماڵکردنی هەواڵی دەسبەسەرکراوەکان بە تاوانی هاندنی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرانی، بەپێی یاسا لەگەڵیان هەڵسوکەت دەکەن.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "دوکتور عەلی دڵباختە" و "یەزدان جوانمیری" بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەروەها لەو پەیوەندییەدا هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو کە هەتا ئێستا شوناسی بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

وێنە: دوکتورعەلی دڵباختە