ناوەندە ئیتلاعاتییەکان چوار چالاکی کرێکاران لە شاری سنە بانگهێشت کرد

11:51 - 11 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی، ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سنە دوو چالاکی کرێکاری و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "موزەفەر ساڵح‌نیا" وێڕای هاوژینەکەی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرد.

ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، پاش چوار کاتژمێر لێپرسینەوە، لە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە، ئازاد کران.

لە لایەکی دیکەوە، لە هەمان ڕۆژ دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "ڕامین کەریمی و یووسف گرامی‌پەروەر" لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران.

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ئەو دوو چالاکە کرێکارییەیان سەبارەت بە بەشداری نەکردن و ئەنجام‌نەدانی چالاکی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، بانگهێشت کردبوو.

ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران، هەموو ساڵێک لە کوردستان ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییەکان و لێپرسینەوەیان لێدەکەن.