ناوەندە مەدنییەکانی سنە مۆڵەتی بەڕێوەچوونی نەورۆزیان پێ نەدرا

15:13 - 29 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: ئۆرگانە دەوڵەتییەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز ئیزنیان بە ناوەندە مەدەنییەکان نەداوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندە مەدەنییەکان لە سنە، نەیانتوانی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز وەربگرن.

ئۆرگانە دەوڵەتییەکان لە شاری سنە، بە پێنەدانی مۆڵەت بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز، بە ناوەندە مەدەنییەکان، جێژنی نەورۆز لە لایەن دەوڵەتەوە لە شوێنێكی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت.

ئەم کارەی ئۆرگانە دەوڵەتییەکان، کاردانەوەی چالاکانی مەدەنی لێ کەوتەوە و بەڕێوەچوونی نەورۆزیان لە لایەن حکوومەتەوە بە \"نەورۆزی حکوومەتی\" ناودێر کردووە.

لە بەرەبەری جێژنی نەورۆز، ناوەندەکانی ئیتلاعات لە کوردستان، بە بانگهێشت کردنی چالاکانی مەدەنی، لە هەوڵی ئەوەدا بوون ڕێگە لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز بگرن.

ساڵی ڕابردوویش، لە ئوستانی ورمێ، ئۆرگانە حکوومەتییەکان، داواکاریی ناوەندە مەدەنییەکانیان، بۆ بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز ڕەت کردەوە.