ناوەندە دەرمانییەكانی سێشاری كوردستان بەهۆی بێئیمكاناتی وڵامدەری هاووڵاتییان نین
15:29 - 26 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: ناوەندە دەرمانییەكانی ورمێ، بانە و دیواندەڕە لەئیمكاناتی پێویستی پزیشكی و هێزی مرۆیی بێبەشن و بەو هۆیەوە توانای پێشکەش کردنی خزمەتگوزاییان بە هاووڵاتییان نییە.
لەشاری ورمێ ١٨ بنكەی تەندروستی لەناو شار و ١٠ بنكەی تەندروستی و ٢٠٠ \"خانەی بێهداشت\" لەئاواییەكانی سەر بەشاری ورمێبوونی هەیە.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردۆتەوە، سەرەڕای هەبوونی ئەو هەموو بنكەیە، ناتوان بەشێوەی پێویست خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە هاووڵاتییان بکەن.
فەرمانداری شاری ورمێلەو بارەیەوە رایگەیاندووە، بەشێكی بەرچاو لەو ناوەندە تەندروستییانە لەبوونی كەلوپەلی پزیشكی بێبەرین.
ئەو بەرپرسە وتوویەتی: كەمی هێزی مرۆیی و پزیشكی پسپۆڕ یەكێكی دیكە لەو گرفتانەیە كە بەرۆكی ئەو ناوەندە تەندروستیانەی گرتۆتەوە.
ناوەندی پزیشكی و بەتایبەتی نەخۆشخانەی شاری دیواندەڕەش بەدەست كەمیی ئیمكاناتەوە دەناڵێنێو بەوتەی هاووڵاتییان بەرپرسانی ئەو شارە بۆ بنبڕ كردنی ئەو كێشەیە هیچ هەوڵێک نادەن.
هاووڵاتیانی ئەو شارە رایانگەیاندووە، نەخۆشخانەی گشتیی شاری دیواندەرە نزیک بە سی ساڵە بوونی هەیە، بەڵام هەتا ئێستاش پزیشكی پسپۆڕ لەوێبوونی نییە و نەخۆشەكان بۆ چارەسەریی دەچنە شارەكانی دیكە.
لەلایەكی دیكەوە پڕۆژەی نەخۆشخانەی ٩٠ تەختی شاری بانە بە نیوەچڵی ماوەتەوە و بەوتەی بەرپرسانی ئەوشارە ئەو پڕۆژەیە پێویستی بەیارمەتی كەرتی تایبەت هەیە.
نوێنەری شارەكانی بانە و سەقز لەمەجلیس هۆكاری دواكەتنی ئەو پڕۆژەیەی بۆ تەرخان نەكردنی بوودجەی پێویست گەڕاندۆتەوە.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە لەحەفتەی رابردوودا ٣١ نوێنەری ئوستانەكانی خوزستان، كوردستان و لوڕستان لەمەجلیسی شۆرای ئیسلامیی بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە كەم كردنەوەی بوودجەی ساڵی ٩٣ی ئەو سێئوستانە دەستیان لەكار كێشایەوە.