ناوەندی ڤەژین لە مەریوان یادی شەوی "یەلدا" دەکاتەوە
14:17 - 28 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: \"ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین\" لە شاری مەریوان لە رێوڕەسمێکدا یادی شەوی یەلدا بەرز رادەگرێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین، ئەو ناوەندە شەوی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ لەسەر ١ی بەفرانبار بە بۆنەی هاتنی شەوی یەلدا شەوە ئاهەنگێک بەڕێوە دەبات.
ئە رێوڕەسمە کاتژمێر ٨ هەتا ١٢ی شەو لە هۆڵی سینەما کوردستانی مەریوان بەڕێوە دەچێت کە ئەو شەوە ئاهەنگە بە خوێندنەوەی شیعر، گۆرانی و مۆسیقا، خویندنەوەی چیرۆک و هەروەها وتار و بابەت لەبارەی فەلسەفەی شەوی یەلدا دەڕازێنرێتەوە.
کۆمەڵێک شاعیر و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و نووسەر و ئەدیبی ناودار بانگهێشتی رێوڕسمی یادی شەوی یەلدا کراون.
شەوی یەلدا یەکەم شەوی وەرزی زستان و درێژترین شەوی ساڵە کە بۆنەیەکی ئوستوورەیی و کەوناریی نێوان گەل و نەتەوەکانی رۆژهەڵاتە و بەتایبەتی لە ئێران و ناوچە کوردنشینەکان لە هەر ناوچەیەک یاد و بۆنەی جیاواز بە بۆنەی شەوی یەلداوە بەڕێوە دەچێت.