ناوەندی "چاوەدێریی ئێلکترۆنیکی" لە زیندانەکانی پارێزگای ورمێ وەڕێخرا

10:55 - 19 رەشەمه 2720

ناوەندێکی نوێ بە ناوی "چاوەدێریی ئێلکترۆنیکی" لە زیندانەکانی پارێزگای ورمێ بە مەبەستی جێگوزینیی زیندانی لە زیندانییەکان، وەرێخرا.

وەڕێخستنی ئەو ناوەندە لە ڕاستای هەرچی زیاتر خستنە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێریکردنی زیندانییانی تۆمەتلێدراوە، کە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە، بە زووترین کات دەسپێراگەیشتنیان بەو زیندانییانە هەبێت.

چاوەدێریی ئێلکترۆنیکی بریتییە لە کۆنترۆڵ و چاوەدێریکردنی کەسێک کە بە شێوی بەردەوام یان لە ڕێگای دوورەوە، بە کەڵکوەرگرتن لە کەرەستە ئەلکترونیکی، کۆنترۆڵ دەکرێت و  ئەو گەڵاڵەیە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی زیندانەکاندایە.