ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، ڕاگەیاندراوێکی بە بۆنەی تێرۆری ڤییەن بڵاو کردەوە
21:57 - 20 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە ٢٩مین ساڵڤەگەڕی تێرۆری ڤییەن وێڕای مەحکوومکردن و بێدەنگی وڵاتی ئۆتریش لەو تێرۆرە نێودەوڵەتییه، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێراندا هاتووە: تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران لە دژی كوردستان، لە ساڵی ١٣٥٨ و لە دادگا چەند چركەییەكانی سادق خاڵخاڵییەوە دەستی پێ كردووە و هەتا ئێستاش گەورەترین مەترسی لەسەر چالاكانی سیاسیی كوردستانی ئێران هەمان تێرۆریزمی نێودەوڵەتییە كە لە مێتۆدە نەگۆڕەكانی دەسەڵاتی تارانە.
دەقی تەواوی ئەم ڕاگەیاندراوە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێدراوە بەم چەشنەیە:
كۆمەڵگای كوردستان بەگشتی و كۆمەڵگای سیاسیی كوردستانی ئێران بەتایبەتی، یەكێک لە قوربانییەكانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران لە دژی كوردستان، لە ساڵی ١٣٥٨ و لە دادگا چەند چركەییەكانی سادق خاڵخاڵییەوە دەستی پێ كردووە و هەتا ئێستاش گەورەترین مەترسی لەسەر چالاكانی سیاسیی كوردستانی ئێران هەمان تێرۆریزمی نێودەوڵەتییە كە لە مێتۆدە نەگۆڕەكانی دەسەڵاتی تارانە.
لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا لە ڕێگەی جۆراوجۆر لە درێژەی هەمان سیاسەتی تێرۆریزم هەوڵی لەخشتەبردنی كۆمەڵگای كوردستان دراوە و هاوكات بە سەدان كەس لە تێكۆشەرانی حیزبی دێموكرات و سازمانی خەبات و كۆمەڵە و باقی هێز و لایەنە سیاسییەكان كەوتوونەتە بەر شاڵاوی تێرۆری ئاخوندەکانی ئێران و تێرۆری فیزیكی كراون. هەموو ئەو تاوانە نەبەخشراوانە بە بەرچاوی جیهان كراوە و مخابن لە دونیای ساتوسەودای ئابووریدا ئەو جەنایەتانە دیزەبەدەرخۆنە كران و تاوانباران هەتا تاران ئیسكۆرت كران.
لە دەركەوتەكانی گۆڕینی سیاسەتی ئامریكا لە ڕاست ئێراندا ئاماژەدان بە تێرۆری بەڕێزان دوكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوكتور سەعید شەرەفكەندی بە دەستی دەوڵەتی ئێران لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئامریكا بوو، كە ئەوەش دەكرێ وەک بەڵگەیەكی تر لەسەر ئەوەی كە نەتەوەی كورد لە كوردستانی ئێران قوربانیی دەستی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە لێی بڕوانرێت.
قۆناغی ئێستا لەوانەیە باشترین دەرفەت بێ بۆ زیندووكردنەوەی هەموو كەیسەكانی تێرۆری تێكۆشەرانی سیاسی لە كوردستانی ئێران و بەتایبەتی تێرۆری دوكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوكتور شەرەفكەندی و هاورێیانیان و هاوكات پێویستە و زەروورە بۆ بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ تێرۆریزمی كۆماری ئیسلامی، هەموو وڵاتانی بەرپرس لە بەرانبەر ئاسایشی جیهانیدا، بەتایبەتی وڵاتانی ئورووپایی پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە لایەن ڕێژیمی تاران و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ئەو ڕێژیمە بۆ بەرژەوەندیی كورتخایەن نەخەنە پشتگوێ و لەو چوارچێوەشدا بێدەنگی و بێهەڵوێستی هەتا ئێستە دەوڵەتی ئوتریش مەحكووم دەكەین .
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، وێڕای مەحكوومكردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران و تێرۆری ڤییەن، تێرۆریزمی دەوڵەتی له دژی كوردستانی ئێران وەك دۆسییەیەكی كراوە سەیر دەكات و ئامادەیە لەگەڵ هەر دادگایەكی بێلایەن هاوكاری بكات، بۆ ئەوەی دۆسییەی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی كۆماری ئیسلامی لە دژی كوردستان لەو دادگایەدا تاوتوێ بكرێت و چیتر لە بێدەنگی جیهانیدا كەسایەتی و چالاكانی سیاسیی كوردستان لە لایەن ڕێژیمی دیكتاتۆری ئێران تێرۆر نەكرێن.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی