ناوەندی هانا لە ئیلام چالاكییە فەرهەنگییەكانی دەست پێدەكاتەوە
15:16 - 2 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەو ناوەندە بە گرتنی كۆڕ و كۆبوونەوەی ئەدەبی و هێنانە بەرباسی پرسە فەرهەنگییەكان جاریكی دیكە چالاكییەكانی دەست پێدەكاتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو ناوەندە ماوەیەك بوو كە چالاكییەكانی راگرتبوو، بەڵام لە حاڵی حازردا بە بانگهێشت كردنی شاعیر و كەسانی ئەدیب و فەرهەنگی وەكوو \"حەبیبوڵڵا بەخشوودە، نعیمەتوڵڵا داوودیان، مەهدی ئارمانی و جەلیل ئاهەنگەر نژاد\" چالاكییەكانی دەست پێكردۆتەوە.
ناوەندی ئەدەبی و فەرهەنگی هانا یەکێک لە ناوەندە فەرهەنگییە كوردییەکانی بواری ئەدەبی كوردیی ئیلام و کرماشانە و گەلێک چالاکیی ئەنجام داوە و کۆمەڵێک لە ئەدیب و نووسەرانی ئەو ناوچەیە تێیدا ئەندامن.
ئەو ناوەندە ساڵی 1387 لەلایەن مستەفا بەیگی و ژمارەیەك لە شاعیران و نووسەرانی خەڵكی ئیلامەوە دامەزراوە.