ناوەندی منداڵپارێزیی "رۆژهەڵاتی كوردستان" لە رێوڕەسمێكدا بۆ پشتیوانی لە كەبوودوەند پەیامێكیان پێشكەش كرد
14:04 - 31 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: ناوەندی منداڵپارێزیی \" رۆژهەڵاتی كوردستان\" رێپوانێكیان بە نیشانەی پشتیوانی لە محەممەدسدیق كەبوودوەند بەڕێوە برد و هاوكاتیش پەیامێكیان بەو بۆنەوە پێشكەش كرد.
نوسخەیەك لەو پەیامە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە.
دەقی پەیامەكە:
بەرێز كەبوودوەند پارێزەری مافی ئێمەی منداڵانیشە، بۆیە پشتیوانی لێ دەكەین.
كۆمەڵانی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان!
رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ.
هەموو لایەك ئاگادارن كە بەرێز محەممەدسدیق كەبودوەند سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەلایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیەوە تەنیا بەهۆی دامەزرادنی ئەم رێكخراوەیە كە چالاكییەكانی تەنیا داكۆكی لە مافی خەڵكی كوردستانە بە 11 ساڵ زیندان حوكم دراوە و ئیستا زیاتر لە 5 ساڵە لە زیندان بەسەر دەبا. ئەوەی كە بەڕێز كەبوودوەند لەم 5 ساڵەدا لە هەموو مافەكانی زیندانییەك بێبەش بووە و تووشی هەموو ئازار و ئەزیەتێك بۆوە بۆ خۆی چیرۆكێكی دیكەیە كە چەندی باس بكرێ هێشتا هەر كەمە، بەڵام ماوەیەكە كاك پژمان كوڕی تووشی نەخۆشییەكی دژوار بووە و بە وتەی دوكتۆرەكان پێویستە كە بەرێز كەبوودوەند لەلای كوڕەكەی بێ، بەڵام بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی تەنانەت ئیزنی ئەوەشیان پێ نەداوە و هەر بۆیە بەرێز كەبوودوەند زیاتر لە 50 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن.
هەر وەك ئاگادارن رۆژی یەك شەممەی رابردوو باری تەندروستی بەڕێز كەبوودوەند بەرەو خراپی رۆێشت و هەموو لایەكی نیگەران كرد.
ئێستا كە خەڵكی كوردستان و هەموو مرۆڤە ئازادیخواز و خاوەن وێژدانەكان نیگەرانی بارودۆخی بەڕێز كەبوودوەندن، ئێمەش منداڵانی كوردستان نیگەرانی سڵامەتی بەڕێزیانین.
بەرێز كەبوودوەند پارێزەری مافی منداڵانی بێبەش لە هەموو خۆشییەكی ئەم كوردستانە، بۆیە ئێمە منداڵانی كوردستانیش لەگەڵ رێز و سپاس بۆ كەبوودوەند خوازیاری ئازادی و پاراستنی سڵامەتی ئەوین.
كەبوودوەند دەبێ بمێنێ بۆ مرۆڤایەتی و یارمەتیدانی ئێمە منداڵانی كوردستان، بۆیە پشتیوانی خۆمان لە داخوازەكانی دەردەبڕین و داوای ئازادیشی بۆ دەكەین.
ناوەندی منداڵپاریزی رۆژهەڵاتی كوردستان
29ی پووشپەری 1391ی هەتاوی