١٣ ناوەندی مافی مرۆیی خوازیاری بایکۆتی دەنگ و ڕەنگ و بەرپرسانی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی دادنپێدانانی زۆرەملێ، بوون

11:37 - 11 رێبەندان 2719

١٣ ناوەندی مافی مرۆیی لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ شۆرای یەکیەتیی ئورووپا، خوازیاری بایکۆتکردنی دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێران و بەرپرسانی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی زۆرەملێی زیندانییانی سیاسی بوون.

لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە جۆراجۆرەکان، چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی، سەبارەت بە بەشداریی چالاکانی هەواڵنێری دەنگ و رەنگ بە تایبەتی ڕاپۆرتنێرانی بەرنامەی ٢٠:٣٠ لە کاتی لێپرسینەوە بە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەو ١٣ ناوەندە مافی مرۆییە، خوازیاری هەوڵی بەرچاوی ئەو بەشە لە کۆمەڵگای جیهانی بوون بۆ ڕاگرتن و بڵاونەکردنەوەی ئەو بەرنامەیە کە بەهۆی گوشار و ئەشکەنجەوە لە زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی وەردەگیردرێت.

لەو نامەیەدا هاتووە: "ئێمە بەهۆی بەردەوامبوون بە شێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە دانپێدانانی زۆرەملێ کە لە ڕێگای ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاو بەڕێوە دەبرێت، بەتوندی نیگەرانین و بە سرنجدان بە شەپۆلی بەربڵاوی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانەدا، نیگەرانییەکەمان توندتر و زۆرتر بووەتەوە؛ چوونکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆبەری دەسبەسەر کراوەکانیان وەکوو ڕێبەرانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییان ناساندووە و  ئەم پرسەش دەتوانێت ئەو کەسانە لەگەڵ دانپێدانانی زۆرەملێ و کەڵوەرگرتن لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە دژی ئەوان، سزای قورستر و تەنانەت لەگەڵ لەسێدارەدان بەڕەوروو ببنەوە. دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە کاتی دەسپێکردنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر و سەرکوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە سەرەتاسەرییەکانی ئەم دواییانە، لانیکەم ٢٢ دانپێدانانی زۆرەملێی لە تەلەڤزیۆنی ئامادە و بڵاو کردووەتەوە.

واژۆکەرانی ئەو نامەیە داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کردووە، سەرەڕای ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ، "عەبدولعەلی عەلی عەسکەری"، بەرپرسی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ، بە ۆی ڕۆڵی لە بڕیاریدان لە دەنگ و ڕەنگ بە گشتی، "مەجید ئاخوندی"، جێگری سیاسی و ئەمنییەتیی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ، وەکوو بڕیاردەر لە بەرنامەی هەواڵەکانی دەنگ و ڕەنگ لە ڕوانگەی سیاسی و ئەمنییەتیی هەیە، "محەممەد ڕەزا جەعفەری جلووە"، بەڕێوەبەری تۆڕی دووی دەنگ و ڕەنگ، بەهۆی  ڕۆڵی ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتیی شەبەکەیی بەرنامەی هەواڵی ٢٠:٣٠ بڵاو دەکاتەوە، "ئامنە سادات زەبێحی‌پوور، عەلی ڕەزوانی، یووسف سەلامی و حەمید ئیمامی" ڕێپۆتێر و لە ئەندامانی گرووپی ئامادەکردنی بەرنامەی ٢٠:٣٠  لەنێو لیستی بایکۆتی مافی مرۆییدا بن، لە ئەگەری بەڕێوەبردنی بایکۆتی ئەو کەسانە، ناوبراوان لە چوون بۆ وڵاتانی ئورووپایی قەدەغە دەکرێن و لە ئەگەری بوونی هەر چەشنە داراییەکیان لەو وڵاتانە، داراییەکانیان ڕادەگیردرێت.

ئەو ١٣ ناوەندە مافی مرۆییە کە ئەو نامەیەیان واژۆ کردووە، بریتییە لە ئارتیکەل ١٩، ئەنجومەنی داکۆکی لە مافی مرۆڤی ئازەربایجانییەکان لە ئێران، ئیمیپکت ئێران، لەگەڵ یەک دژی سزای سێدارە، ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی ئێران، بونیادی سیامەک پوورەند، بونیادی عەبدوڵڕەحمان بروومەند بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، مافی مرۆیی کوردستان_ژنێف، ڕێکخراوی هەوڵەکانی ئاشکرای جیهانی، ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤی ئێران، شەش ڕەنگ، دادپەروەری بۆ ئێران و هەموو مافی مرۆڤ بۆ هەموومان لە ئێران، ئەو ناوەندانە بوون کە ئەو نامە هاوبەشەیان واژۆ کردبوو.