ناوەندی سەوزی تاڵاوی کانی بەرازانی مەهاباد، چالاکییەکی ژینگەیی بەڕێوە برد

14:28 - 25 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی مەهاباد، ناوچەی دەشتی شاروێران و تاڵاوی (گەڕووس)یان خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی ناوەندی سەوزی کانی بەرازانی دەشتی شاروێران – مەهاباد، کە لە کوڕان و کچانی ئەو شارە پێکهاتبوو، لە چالاکییەکدا سەیرانگە و ژینگەی گوندی خوڕخوڕەی سەربەو شارەیان خاوێن کردەوە.

بەوتەی یەکێک لە بەشدارانی ئەو چالاکییە ژینگە پارێزییە، ئەو چالاکانە بە کەڵک وەرگرتن لە بەلەم، قەوزەی نێو ئاوی تاڵاوی (گەڕووس)شیان فڕێ داوەتە دەرەوە.

ئەو چالاکە ژینگەییە روونیشی کردەوە، قەوزەکانی نێو ئاوی تاڵاوی گەڕووس، لە حەفتەی رابردوودا گیان لەدەست دانی هەزاران ماسیی نێو تاڵاوەکەی لێکەوتبوویەوە.

تاڵاوی گەڕووس لە ناوچەی دەشتی شاروێرانی مەهاباد و لە تەنیشت دوو گوندی بەفراوان و خوڕخوڕەی سەربەو شارە هەڵکەوتووەو باڵندەکانی وەک فلامینگۆ و چەندین جۆری مراوی تێدا دەژین.
\"21484.jpg\"

\"21486.jpg\"

\"21492.jpg\"

\"21490.jpg\"

\"21489.jpg\"

\"21482.jpg\"

\"21488.jpg\"

\"21487.jpg\"

\"21491.jpg\"

\"21483.jpg\"