ناوەندی (PEN)ی كوردی و كۆڕێک بۆ نووسەرانی شاری سلێمانی + وێنـــە
16:25 - 15 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا:ئێوارەی رۆژی هەینی ناوەندی (PEN)ی كوردی لە ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە شاری سلێمانی كۆڕێكی بۆ بەشێک لە نووسەر و قەڵەم بەدەستانی شاری سلێمانی و رۆژهەڵاتی کوردستان رێكخست.
بێریڤان دۆسكی جێگر و ئەندامی بەڕێوەبەریی گشتیی پێنی كوردی لە لێدوانێكدا بە هەواڵنێری ئاژانسی کوردپای راگەیاند: یەكێک لە ئامانجەكانی رێكخستنی ئەم كۆڕە سەرەتا لە شاری سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیریی كوردستان ئەوەیە كە لەم كەش و دۆخە ئارام و سەقامیگرەی باشووردا باشتر و بە ئاسوودەیی زیاترەوە دەكرێ كار و چالاكی بكرێت و دەنگ و هاواری نووسەری كورد بە دنیای دەرەوە بگەیەنرێ.
ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەریی گشتیی پێنی کورد وتیشی، ئێستا بەپێی رەوشی تایبەتی هەركام لە بەشەكانی كوردستان، زۆرمان بە گرنگ زانی كە بێن و \"كۆنگرەی هەشتەمی پێنی كوردی\" لە ئامەد ببەستین و لە دوای بەستنی كونگرەكەشەوە زۆر لە رابردوو چالاكتر بووی و هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ ئەم ناوەندە زیاتر بتەنێتەوە و زۆرترین نووسەری كورد لە دەوری كۆ ببنەوە و یەكێک لە ئامانجەكانیشمان لە باشووری كوردستان ئەوەیە لەم فەزا ئارامە كەڵک وەربگرین هەتا نووسەری كورد لە رێگای ئەم ناوەندەوە بە یەك دەنگ و یەک هەڵوێست لە ئاستی جیهانی هەم بەرگی لە مافەكانی خۆیان بكەن و هەم بۆ دۆز و بەرژەوەندییە گشتییە نەتەوەییەكان هەوڵی باشتر بدەن.
لەو ئێوارە كۆڕەدا كە چەند كەسێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی گشتیی ناوەندی پێنی كوردی ئامادەی بوون، کە ئامانجیان لە رێكخستنی ئەو كۆڕە بەگشتی ناساندنی ناوەندی پێنی جیهانی و بەتایبەتی پێنی كوردی و خستنە رووی كار و چالاكییەكان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بوو.
لە سەرەتای كۆڕەكەدا خاتوو \"بێریڤان دۆسكی\" ئەندامی بەڕێوەبەریی گشتیی ناوەندی پێنی كوردی، لە وتەیەكدا ئاماژەیەكی كورتی بە مێژوو و چۆنیەتیی دامەزرانی پێنی جیهانی و ئامانج لە دامەزراندنی و هەروەها قەوار و پێكهاتەی ئەو رێكخراوە كولتوورییە جیهانییە کرد.
پاشان پڕژایە سەر ناوەندی پێنی كوردی وەک ناوەندێكی سەر بە پێنی جیهانی و مێژووی دامەزران و چۆنیەتیی پەیوەست بوونی بەو رێكخراوە جهیانییە.
لە بەشێكی دیكەی قەسەكانیدا باسی لە ناوەندی پێنی كوردی لەڕووی پێكهاتەوە كرد كەلە چوار كۆمیتەی\" ١ ـ ژنان ٢ ـ نووسەرانی زیندان ٣ ـ زمان و وەرگێڕان ٤ ـ ئاشتی\" دامەزراوە و هەر كۆمیتەیەك لە چ بوارێكدا كار و چالاكی دەكات.
لە درێژەی كۆڕەكەدا \"شێخمووس سەفەر\" سەرۆكی ناوەندی پێنی كوردی لە وتەیەكی كورتدا تیشكی خستە سەر ئامانجی ناوەندی پێنی كوردی لە هێنانەوەی ئەو ناوەندە بۆ باكووری كوردستان و وتی:\"ئامانجمان ئەوەیە كە بەهۆی رەوش و بارودۆخی ئێستای هەر چوار پارچەی كوردستان، ئەم ناوەندە جیهانییە كە كوردیش تێیدا ئەندامە لەناو خاكی وڵاتەوە باشتر دەتوانێ خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەكەمان بكات و وەكوو ناوەندێكی فەرمی و خاوەن پێگەی نێودەوڵەتی دەتوانێ زیاتر و باشتر خزمەت بە زمان و ئەدەبی كوردی و هەروەها پشتیوانی و پشتگیری لەو نووسەر و رۆشنبیر و قەڵەم بەدەستانەی كورد بكات كەلە هەركام لە بەشەكانی كوردستان بەهۆی نووسین و بیروڕای تایبەتەوە لەژێر هەڕەشەدان\".
ناوبراو باسی لەوەش کرد، دەمێكە چەند كەسێک لە نووسەرانی باشووری كوردستان لەو رێكخراوەدا ئەندامن، بەڵام وەک پێویست چالاكییان لێرە نەبووە، لەمەوەبەدوا دەمانەوەێ بەردەوام لێرە چالاكی بكەین و لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا بەشدار بین و هەروەها لە هەر جێگایەک كە پێویست بێت ئێمەش بەناوی پێنەوە بەرگری لە مافی نووسەر و رۆژنامەنووسان و ئەو كەسانەی كە لەسەر نووسین زەخت و هەڕەشەیان لەسەرە، پشتگیرییان بكەین و كێشەكەیان لەم بازنە بچووكە بهێنەینە دەر و بیكەینە كێشەیەكی جیهانی و ئەگەر پێویست بكات كەمپەینی بۆ پێك بێنین و واژۆی بۆ كۆ بكەینەوە، یان ئەوەی كە هەر نووسەرێكی كورد لە هەر شوێنێكی دنیا چ ئەندام بێت یان نەبێت، ئێمە پشتگیری لێ دەكەین.
لە درێژەدا داواشی لە نووسەرانی باشووری كوردستان كرد كە فۆرمی ئەندامەتیی پێنی كوردی پڕ بكەنەوە، هەتا سەنگ و پێگەی ئەو رێكخراوە بەرزتر ببێت.
رێكخراوی (PEN) نێونەوەیی لە ساڵی ١٩٢١ لە لەندەن لە وڵاتی بریتانیا دامەزراوە و بۆتە هۆی پێوەندیی نێوان نووسەرانی جیهان و وتووێژ و كۆدەنگی لە نێوانیان، لە ١٤٤ وڵاتی دنیا ناوەندی سەربەخۆی هەیە و بە دەیان هەزار ئەندامی لە سەرتاسەری جیهان هەیە. كۆنگرەی (PEN)ی جیهانی هەموو ساڵێك دەبەسترێ و هەر سێ زمانی (ئینگلیزی، فەرەنسی و ئیسپانیۆلی)تێیدا زمانی فەرمین.
بیرۆكەی دامەزرانی (PEN)ی كورد، ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن \"حوسێن ئەردەم\" نووسەری كوردەوە هاتۆتە ئاراوە و مانگی نیسانی ساڵی 1988ی زایینی لە كامبریج لە كۆنگرەیەكی (PEN)ی جیهانیدا پێشنیاری دروستكردنی ناوەندی (PEN)ی كوردی كراوە و هاوكات قبووڵ كراوە و هەتا ئەمساڵ ناوەندی (PEN)ی كوردی هەر سێ ساڵ جارێك كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و بۆ ئەنجامدان و راپەڕاندنی كارەكانی دەستەیەكی نوێی بەڕێوەبەری هەڵدەبژێریت. كۆنگرەی هەشتەمی پێنی كوردی لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە شاری ئامەد لە باكووری كوردستان بەڕێوە چوو و بڕیای ئەوەش درا كە لەمەوبەدوا بنكەی ناوەندەكە (PEN)ی لە ئامەد بێت.
بێریڤان دۆسكی جێگر و ئەندامی بەڕێوەبەریی گشتیی پێنی كوردی لە لێدوانێكدا بە هەواڵنێری ئاژانسی کوردپای راگەیاند: یەكێک لە ئامانجەكانی رێكخستنی ئەم كۆڕە سەرەتا لە شاری سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیریی كوردستان ئەوەیە كە لەم كەش و دۆخە ئارام و سەقامیگرەی باشووردا باشتر و بە ئاسوودەیی زیاترەوە دەكرێ كار و چالاكی بكرێت و دەنگ و هاواری نووسەری كورد بە دنیای دەرەوە بگەیەنرێ.
ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەریی گشتیی پێنی کورد وتیشی، ئێستا بەپێی رەوشی تایبەتی هەركام لە بەشەكانی كوردستان، زۆرمان بە گرنگ زانی كە بێن و \"كۆنگرەی هەشتەمی پێنی كوردی\" لە ئامەد ببەستین و لە دوای بەستنی كونگرەكەشەوە زۆر لە رابردوو چالاكتر بووی و هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ ئەم ناوەندە زیاتر بتەنێتەوە و زۆرترین نووسەری كورد لە دەوری كۆ ببنەوە و یەكێک لە ئامانجەكانیشمان لە باشووری كوردستان ئەوەیە لەم فەزا ئارامە كەڵک وەربگرین هەتا نووسەری كورد لە رێگای ئەم ناوەندەوە بە یەك دەنگ و یەک هەڵوێست لە ئاستی جیهانی هەم بەرگی لە مافەكانی خۆیان بكەن و هەم بۆ دۆز و بەرژەوەندییە گشتییە نەتەوەییەكان هەوڵی باشتر بدەن.
لەو ئێوارە كۆڕەدا كە چەند كەسێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی گشتیی ناوەندی پێنی كوردی ئامادەی بوون، کە ئامانجیان لە رێكخستنی ئەو كۆڕە بەگشتی ناساندنی ناوەندی پێنی جیهانی و بەتایبەتی پێنی كوردی و خستنە رووی كار و چالاكییەكان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بوو.
لە سەرەتای كۆڕەكەدا خاتوو \"بێریڤان دۆسكی\" ئەندامی بەڕێوەبەریی گشتیی ناوەندی پێنی كوردی، لە وتەیەكدا ئاماژەیەكی كورتی بە مێژوو و چۆنیەتیی دامەزرانی پێنی جیهانی و ئامانج لە دامەزراندنی و هەروەها قەوار و پێكهاتەی ئەو رێكخراوە كولتوورییە جیهانییە کرد.
پاشان پڕژایە سەر ناوەندی پێنی كوردی وەک ناوەندێكی سەر بە پێنی جیهانی و مێژووی دامەزران و چۆنیەتیی پەیوەست بوونی بەو رێكخراوە جهیانییە.
لە بەشێكی دیكەی قەسەكانیدا باسی لە ناوەندی پێنی كوردی لەڕووی پێكهاتەوە كرد كەلە چوار كۆمیتەی\" ١ ـ ژنان ٢ ـ نووسەرانی زیندان ٣ ـ زمان و وەرگێڕان ٤ ـ ئاشتی\" دامەزراوە و هەر كۆمیتەیەك لە چ بوارێكدا كار و چالاكی دەكات.
لە درێژەی كۆڕەكەدا \"شێخمووس سەفەر\" سەرۆكی ناوەندی پێنی كوردی لە وتەیەكی كورتدا تیشكی خستە سەر ئامانجی ناوەندی پێنی كوردی لە هێنانەوەی ئەو ناوەندە بۆ باكووری كوردستان و وتی:\"ئامانجمان ئەوەیە كە بەهۆی رەوش و بارودۆخی ئێستای هەر چوار پارچەی كوردستان، ئەم ناوەندە جیهانییە كە كوردیش تێیدا ئەندامە لەناو خاكی وڵاتەوە باشتر دەتوانێ خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەكەمان بكات و وەكوو ناوەندێكی فەرمی و خاوەن پێگەی نێودەوڵەتی دەتوانێ زیاتر و باشتر خزمەت بە زمان و ئەدەبی كوردی و هەروەها پشتیوانی و پشتگیری لەو نووسەر و رۆشنبیر و قەڵەم بەدەستانەی كورد بكات كەلە هەركام لە بەشەكانی كوردستان بەهۆی نووسین و بیروڕای تایبەتەوە لەژێر هەڕەشەدان\".
دڵشاد خۆشناو نوێنەری باشووری پێنی كوردی
لە بڕگەیەكی دیكەشدا دڵشاد خۆشناو نوێنەری باشووری پێنی كوردی لە وتەیەكی كورتدا وتی: \"ناوەندی پێنی كوردی كەلە پێنی جیهانی كە رێكخراوێكی نێودەوڵەتییە ئەندامە و ئامانجیشی بەرگری كردنە لە مافی نووسەران، ناوبراو باسی لەوەش کرد، دەمێكە چەند كەسێک لە نووسەرانی باشووری كوردستان لەو رێكخراوەدا ئەندامن، بەڵام وەک پێویست چالاكییان لێرە نەبووە، لەمەوەبەدوا دەمانەوەێ بەردەوام لێرە چالاكی بكەین و لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا بەشدار بین و هەروەها لە هەر جێگایەک كە پێویست بێت ئێمەش بەناوی پێنەوە بەرگری لە مافی نووسەر و رۆژنامەنووسان و ئەو كەسانەی كە لەسەر نووسین زەخت و هەڕەشەیان لەسەرە، پشتگیرییان بكەین و كێشەكەیان لەم بازنە بچووكە بهێنەینە دەر و بیكەینە كێشەیەكی جیهانی و ئەگەر پێویست بكات كەمپەینی بۆ پێك بێنین و واژۆی بۆ كۆ بكەینەوە، یان ئەوەی كە هەر نووسەرێكی كورد لە هەر شوێنێكی دنیا چ ئەندام بێت یان نەبێت، ئێمە پشتگیری لێ دەكەین.