ناوی 18 كەس لە گیراوانی ناڕەزایەتییەكانی شاری "مەلەكشایی" ئیلام ئاشكرا بوو
15:59 - 20 جۆزەردان 2712
كوردپا: دوای ناڕەزایەتیی خەڵكی ئیلام و چەندین شاری دەورووبەری لە ئەنجامی قۆناغی دووەمی خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیس، زیاتر لە 300 هاووڵاتیی شاری مەلەكشایی دەستبەسەر كران كە ناوی 18 كەسیان ئاشكرا بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا بەهۆی رەت كردنەوەی كەسی دووەمی هەڵبژاردنەكانی مەجلیس لە شاری ئیلام و دەورووبەری لەلایەن شۆرای نیگابانەوە، ناڕەزایەتییەكی بەرینی خەڵكی بەو كارە لە شاری \"مەلەكشایی\" دەستی پێكرد و جیا لە كوژرانی چەندین كەس، زیاتر لە 300 هاووڵاتیش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران كە هەتا ئێستا ناوی 18 كەسیان ئاشكرا بووە و بە هەواڵنێری كوردپا گەیشتووە:
1ـ عەلی رۆستەمی 2 ـ سەجاد تەردەست 3 ـ محەممەد تەردەست 4 ـ عەدنان سەمیمی 5 ـ محەممەد منەتی 6 ـ عەلی ئەژدەهایی 7 ـ نەبی ئەژدەهایی 8 ـ سلێمان سەمەدیان 9 ـ مووسا ئێنگاە 10 ـ رۆحوڵڵا ئێنگاە 11 ـ عەلی مەنسوور تووشی 12 ـ تالب ئومیدی 13 ـ ئەیووب ساڵحی 14 ـ میلاد كوردی 15 ـ عەبدوڵڵا ترنان 16 ـ ئەسكەندەر ترنان 17 ـ یاوەر كاخ بڵند 18 ـ خورشید فەرەجی.
ئەو ناڕەزایەتییانە دوای پووچەڵ كردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی كەسی دووەمی شاری ئیلام و دەورووبەری لەلایەن شۆرای نیگابانەوە، هاتنە ئاراوە.
عەلی ئەكبەر مەتین وەك نوێنەری شارەكانی ئیلام، ئەیوان، شیروان و چارداوڵ، مێهران و مەلەكشایی پێشی پێگیراوە و نەیانهێشتووە بڕواتە مەجلیس و ماوەی دوو حەفتەیە بەم بۆنەوە لەو شارانە و بەتایبەت مەلەكشایی ناڕەزایەتی دەستی پێكردووە.