نامەی چوارهەزار و ٥٠٠ هاووڵاتیی قەسری شیرین بۆ بەرپرسانی حكوومەتی
15:48 - 14 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتیانی كورد لەقەسری شیرین بە نووسینی نامەیەك بۆ بەرپرسانی ناوچەیی و ئوستانی، خوازیاری گرینگیدان بە پەرەگرتن و گەشەسەندنی ئەو ناوچەیە بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، نامەیەك بە واژۆی چوار هەزار و ٥٠٠ كەس لە دانیشتوانی قەسری شیرین لە ئوستانی كرماشان، داوایان لە فەرماندار و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئەو ئوستانە كردووە كە بایەخ بەو ناوچە سنوورییە بدەن.
لەنامەكەدا كە لەهەواڵدەریی فارس بڵاو كراوەتەوە باس لە بەڕێوەنەبردنی پەسندكراوەكانی نۆ مانگی رابردوو كراوە.
\" هاودەنگ بوون و یەكیەتی\" چەند خاڵێكی دیكە ناو نامەكە بووە كە ڕوو بە بەرپرسانی حكوومەتی بڵاو كراوەتەوە.
واژۆكارانی نامەكە داوایان لە سیامەك ئەلیاسی ەندامی شۆرای شاری قەسری شیرین كە بەرپرسیاریەتی شۆرای باڵای ئوستانی كرماشانیشی لە ئەستۆیە، ئەو چاوەڕوانیان هەیە كە مەبەمەبەستی ئەنجامدانی كاری ئەرێنی هەوڵەكانی وەگەڕ بخات.
ئەو نامەیە دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژ لەمەوبەریش ١٨٠ نوێنەری مەجلیس لەنامەیەكدا بۆ حەسەن رۆحانی سەبارەت بەداخرانی خاڵی سنووریی خوسرەوی هوشداریان دابوو.
نوێنەرانی مەجلیس لەو نامەیەدا خوازیاری كرانەوەی دووبارەی سنووری خوسرەوی و قەرەبوو كردنەوەی هاووڵاتیان و خاوەن میوانخانەكان ببوون.
لەلایەكی دیكەوە ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی ئوستانی كرماشان رەخەیان لە كارەكانی یەك ساڵ و نیوی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید گرتبوو.
سەرپەرەستی رۆژنامەی باختور وتوویەتی: ئوستانداری كرماشان بە سەرنجدان بە دۆخی هەنووكەیی و پێشكەوتن و گەشە سەندنی پڕۆژە گەورەكان سرنجراكێش بێت.
هەر لەو پێوەندییەدا بەڕێوەبەری هەواڵدەریی ئیرنا لە ئوستانی كرماشان باسی لەوە كردووە، هێندێلە داوكارییەكان هەتا ئێستا ئەنجامی بە دواوە نەبووە، بەڵام ئەگەر لەرێگەی میدیا و چاپەمەنییەكانەوە ئەو داواكاریانە بكرێن، كاریگەری خۆیان دەبێت.
ئەو وتانە لەحاڵێكدان كە كە رۆژی رابردوو راگەیەنە دەوڵەتیەیكان باسیان لەوە كردبوو كە كرماشان، بێكارترین ئوستانی ئێرانە و رێژەی بێكاری لە ١٥% زیاترە.