نامەی رێفۆرمخوازانی كورد لەبارەی زیندانیانی سیاسیی كورد بۆ دەزگای قەزایی
14:46 - 12 پووشپەڕ 2712
كوردپا: \"شۆرای هاودەنگیی رێفۆرمخوازانی كورد\" لەمەڕ رەوشی ناڵەباری زیندانیانی سیاسیی كورد بە تایبەتی محەممەد سەدیق كەبوودوەند نامەیەكیان ئاراستەی دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كرد.
لە بەشێك لەو نامەیەدا كە بۆ لاریجانی لێپرسراوی دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران نێرداوە هاتووە، لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ـ ئینتزامیی لەم چەند ساڵانەی دواییدا بەپێچەوانەی رێوشوێنە یاساییەكان و بە دوور لە چاوەڕوانیی هاووڵاتییان شەپۆلێكی بەربڵاو لە دەستبەسەركردنیان دەست پێكردووە و ئەو هەوڵەی ناوەندە ئەمنیەتییەكان ترس و دڵەڕاوكێی لای بنەماڵەكان درووست كردووە.
لە درێژەی نامەكەدا نووسراوە، ئەو دەستبەسەركردنانە لە دوای هەڵبژاردنی خولی دەیەمی سەركۆمارییەوە زیاتر خۆی دەرخست و بە دەیان هاووڵاتیی بێتاون خرانە ناو گرتووخانەكانەوە.
شۆرای هاودەنگی ریفۆرمخوازانی كورد نووسیویانە، بە دەیان چالاكی مەدەنیی كورد بۆ وێنە كەبوودوەند لەژێر زەخت و گوشاری لێپرسراوانی زیندان دان یان پەرتەوازەی هەندەران بوون.
نوسخەیەك لەو نامەیە كە بۆ ماڵپەڕی \"ندای سەبز ئازادی\" نێرداوە تێیدا هاتووە، ئێمە داوكاریین كە كۆتایی بە سەرجەم ئەو زەخت و گوشارانە بهێنرێ كە خراوەتە سەر زیندانیانی سیاسیی كورد و خۆیان لە دادگایی كردنی بە نهێنی و نادادپەروەرانەی رۆڵەكانی كورد ببوێرن.
ئەو شۆرایە داوای لە دەزگایی قەزایی كردووە، لە حاڵی حازردا كە زەخت و گوشارە نێودەوڵەتییەكان بۆ سەر حكوومەتی ئێران زیادی كردووە پێویستە ئەو حكوومەتە زیاتر سەرنجی هاووڵاتییان بۆ لای خۆی رابكێشێ و ئەوەش تەنیا بە كەمكردنەوەی زەخت و گوشارەكان بۆ سەر هاووڵاتییان دێتە دی.