نامق هەورامی: نزیك بوونەوە لە رۆژی زمانی زگماگی، كاریگەریی لەسەر فرۆشی كتێب لە سنە هەبوو
13:35 - 30 رێبەندان 2711
كوردپا: یەكەم پیشانگای كتێبی كوردیی هەرێمی كوردستان لە شاری سنە كۆتایی پێهات و وتەبێژی ئەو پیشانگایە لەو باوەڕە دایە كە نزیك بوونەوە لە رۆژی زمانی زگماگی كاریگەرییەكی بەرچاوی لە پێشوازیی خەڵك و فرۆشتنی كتێبەكانمان هەبوو.
نامق هەورامی وتەبێژی فەرمیی پیشانگای كتێبی كوردیی هەرێمی كوردستان لە سنە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، پێشوازی كردنی هاووڵاتییانی كوردی كوردستانی ئێران لە پیشانگاكە لە ئاستێكی زۆر بەرز و بێ وێنەدا دەتوانم بڵێم لە پارێزگاكانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە هەتا پارێزگای ئیلام خەڵكی بەشدارییان كردبوو.
نامق هەورامی وتیشی: لە ماوەی ئەو یەك حەفتەیەدا 35 هەزار بەرگ كتێب فرۆشرا و نزیك بە 40 ئەنجومەنی ئەدەبی و زانكۆیی سەردانیان كردووین و ئێمەش كتێبمان بە دیاری پێداون.
هەورامی لەمەڕ جیاوازیی خوێنەران و خوازیارانی كتێب لە كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراق ئاشكرای كرد، لە كوردستانی ئێران خوێنەرێكی زۆر و عاشقێكی زۆری كتێب هەیە و ئەو توێژە زانكۆییەی كە هەیە زیاتر تینووی زمانی كوردین و هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ناتوان زمانی كوردی و زمانی دایكی لەبیری خۆیان بسڕنەوە.
وتە بێژی پێشانگای كتێبی كوردی هەرێمی كوردستان لە سنە لە درێژەی لێدوانەكەیەدا بۆ ئاژانسی كوردپا ئەوەشی خستە روو، ئەگەر حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رێگامان پێ بدات ئێمە پێشانگاكانمان لە كوردستانی ئێراندا پەڕە پێ دەدەین و تەنانەت دەرفەتمان پێ بدرێ لە گوندەكانیش پێشانگا دەكەینەوە.
لە رۆژانی 23 هەتا 29ی رێبەندان بۆ یەكەم جار پیشانگایەكی كتێبی كوردی هەرێمی كوردستان كە نزیك بە 2500 ناونیشانی كتێبی كوردی لە خۆ گرتبوو لە شاری سنە بەڕێوە چوو.