نالەباریی رێگەوبان گیانی ٨ کرێکاری بەنداوی \"داریان\"ی ناوچەی پاوەی ستاند +وێنــه
13:24 - 20 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: ٨ کرێکاری کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی \"هەورامانی تەخت\"ی سەربە شاری سەوڵاوا کە لە بەنداوی \"دارایان\" سەرقاڵی کار کردن بوون، بۆ هۆی نالەباریی رێگەوبان، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە ئێوارێی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەر ٨ کرێکاری خەڵکی گوندی \"ناو\" بە ناوەکانی \"کەریم خودادادی، سەیاد نەزەری، رەحمان نەزەری، لایەق نەزەری، مورشید گولناری، مەحفووز گوڵناری، شیروان عەلی پەنا و غەریب رهمهزانی\" بەهۆی هەڵدێرانی ماشینەکەیانەوە، گیانیان لەدەست داوە.
یەکێک لە هاووڵاتییانی گوندی هەجیج بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ \"بەهۆی لێژ بوونی شوێنی رووداوەکە و هەروەها تاریک بوونی، هەتا بەرەبەیان تەرمی کوژراوەکان نەدۆزراونەتەوە\".
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە ئێوارێی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەر ٨ کرێکاری خەڵکی گوندی \"ناو\" بە ناوەکانی \"کەریم خودادادی، سەیاد نەزەری، رەحمان نەزەری، لایەق نەزەری، مورشید گولناری، مەحفووز گوڵناری، شیروان عەلی پەنا و غەریب رهمهزانی\" بەهۆی هەڵدێرانی ماشینەکەیانەوە، گیانیان لەدەست داوە.
نالەباریی رێگەوبان گیانی ٨ کرێکاری بەنداوی \"داریان\"ی ناوچەی پاوەی ستاند
ئەو رووداوە کە لە نزیک گوندی \"هەجیج\"ی سەربە شاری پاوە رووی داوە، کە لە ئەنجامدا ٢ کرێکاری دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە توندی بریندار بوون و لە نەخۆشخانەی \"قودس\"ی پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.یەکێک لە هاووڵاتییانی گوندی هەجیج بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ \"بەهۆی لێژ بوونی شوێنی رووداوەکە و هەروەها تاریک بوونی، هەتا بەرەبەیان تەرمی کوژراوەکان نەدۆزراونەتەوە\".