ناسنامەی ژمارەیەک لە ئیعدام کراوەکانی کوردی زیندانی "قزل حەسار" ئاشکرا کرا

14:12 - 11 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: رۆژی پێنج‌شەممەی حەفتەی رابردوو ٧ هاووڵاتیی کورد لە زیندانی \"قزل حەسار\"ی کەرەج ئێعدام کران و ناسنامەی ژمارەیەک لە ئیعدام کراوەکان خرانە روو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \" بێهنام رەحیمی\" كوڕی عەزیز، \"ئەسغەر رەحیمی\" كوڕی عەزیز، \"مەردان ئەحمەدی\" كوڕی عەبدوڵڵا، سەرجەم خەڵکی گوندی \"قەرەیان\"ی سەر بە شاری سنە ناوی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەن، کە رێکەوتی ٧ی بەفرانبار هاوڕێ لەگەڵ ٤ کەسی دیکە ئێعدام کران.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی بەفرانبار ١٢ هاووڵاتیی کورد سوننی مەزهەب کە ناوی ٤ کەسیان \"حامید ئەحمەدی، کەماڵ مەولایی، جهانگیر دێهقانی و جەمشید دێهقانی\" بوون، بە مەبەستی ئیعدام کردن لە زیندانی \"گەوهەر دەشتی کەرەج\"ەوە بۆ ژووری تاکە کەسیی زیندانی قزل حەسار راگوێزران.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٧ی بەفرانبار ٧ کەس لە و هاووڵاتییانە بە تاوانی ئەندامەتیی لە رێکخراوە ئیسلامییەکاندا لە ناو زیندانی \"قزل حەسار\"ی شاری کەرەج ئێعدام کران.

ئەو هاووڵاتییانە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە شاری سنە دەستبەسەر کران و دواتر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ زیندانی ئەوین راگوێزران و پاش ماوەیەک رەوانەی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کران.

سەرجەم ئەو ١٢ کەسە لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی شاری تارانەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە رێکخراوە ئیسلامییەکان بە ئێعدام مەحکووم کران و دواتر ئەو حوکمە لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پژڕاست کرایەوە و چووە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.

لە درێژەی رەوتی ئێعدامەکاندا، لە ماوەی نزیک بەیەک حەفتەی رابردووە هەتا ئێستا ٢٦ هاووڵاتیی لە زیندانەکانی وڵاتی ئێران ئێعدام کراون.