ناسنامەی خوێندکارێکی دەسبەسەرکراوی مەریوان ئاشکرا کرا
ئاژانسی کوردپا: شوناسی یەکێک لە دەسبەسەرکراونی مەریوان کە خوێندکاری زانکۆی ئەو شارەیە و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، ئاشکرا کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرشاد خوونزەڕ"، کوڕی "یوونس"، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی "ڕوار"، یەکێک لە هاووڵاتییانی ناڕازی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە کوردە، خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەریوانە و لە گۆڕەپانی جیهادی ئەو شارەدا دەسبەسەر کراوە."
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاشکرای کرد، ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی شاری مەریوانە و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە گۆڕەپانی جیهادی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.