ناستاندارد بوونی سۆبەی گازی گیانی هاووڵاتییەکی ئەستاند
15:49 - 18 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بەهۆی بڵاو بوونەوەی گازی \"مۆنۆکسیدی کەربۆن\"ی کوورەی گازی سروشتی لە ناو ماڵەکەیدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٦ی سەرماوەز خێزانێکی ٣ کەسی لە پیرانشار تووشی رووداوی گاز گرتوویی بوون و بەو هۆیەوە کەسێکیان بە ناوی \"مستەفا قادری\" تەمەن ٢٤ ساڵ گیانی لە دەست داوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: \"کولسووم سابوونی\" هاوسەری ئەو قوربانیە و باوکی ئەو بنەماڵەیەش بەناوی \"هەمزە قادری سەرووکانی\" بە هۆی گاز گرتووییەوە لە نەخۆشخانەی پیرانشار ل ژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.
هەروەها دوێنێ هاووڵاتییەکی دیکەش لە شاری \"نەغەدە\"ش بە هۆی رووداوی گاز گرتوویەوە گیانی لەدەست دابوو.
لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢١٢ کەس لە ئێران بەهۆی رووداوی گازەوە خنکاون و گیانیان لەدەست داوە.
بەشیكی بەرچاو لەو رووداوانە بەهۆی ناستاندارد بوونی کەرەسە گازییەکان و کەمتەرخەمیی دەزگاکانی چاوەدێری بەسەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەسەکانی ناو ماڵدا دێنە ئاراوە.