ناستاندارد بوونی جادەی نێوان مەریوان و سنووری باشماخ بەردەوام گیانی هاووڵاتییان دەستێنێ‌

14:08 - 13 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: خراپی و ناستانداربوونی جادەی نێوان مەریوان و سنووری باشماخ بەردەوام گیانی شۆفیر و موسافیرانی خستعۆتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە لەسەر جادەی نێوان مەریوان و سنووری باشماخ ماتۆر و پرایدێك پێكیان داداوە و بەهۆی ناستانداربوونی جادەكە كەسێك بەناوی هیوا خەڵكی گوندی \"كۆڵان\" گیانی لەدەست داوە و كەسێكی‌تر بەناوی \"محەممەد ئیرەجی\" خەڵكی گوندی \"سێفی سەروو\"ی سەر بە مەریوان بە توندی بریندار بووە.
\"7277.jpg\"
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا لەسەر جادەی نێوان مەریوان و سنووری باشماخ 6 كەس بەهۆی ناستانداربوونی جادەكەوە گیانیان لەدەست داوە.

نزیك بە یەك مانگ لەمەوپێش لە رووداوێكی هاتوچۆ لەسە رهەمان جادە سێ‌ هاووڵاتیی دیكە گیانیان لەدەست دا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

بە وتەی كارناسانی هاتوچۆ ناستانداربوونی جادەكان لە ئێران بە یەكێك لە هۆكارەكانی مەرگی هاووڵاتییان دێتە ئەژمار و ساڵانە سەدان كەس بەو بۆنەوە دەبنە قوربانی.