نازناوی پاڵەوانی زۆرخانەیی بەخشرایە وەرزشکارێکی کورد

13:54 - 6 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: وەرزشکارێکی کورد لەوەرزشی زۆرخانەیەدا توانی لە ئاستی ئێراندا سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، موبین زیبالێقا وەرزشکاری کوردستانی لەرشتەی پاڵەوانی و زۆرخانەییدا توانی رێکۆردی \" کەبادە کشی\" ئێران بشکێنێت.

ئەو وەرزشکارە کوردە لە ناو ٢٩ کەسی بەشداردا توانیویەتی پاڵەوانیەتی خولی دووهەمی رکابەرییەکانی ئێران بەدەست بێنێت.

\"26185.jpg\"
موبین زیبالێقا توانیویەتی پاڵەوانیەتی خولی دووهەمی رکابەرییەکانی ئێران له سالی ٩٤ بەدەست بێنێت
\"کەبادە\" بۆ وەرزشکارانی کێشی کەمتر لە ٩٠، هەژدە کیلۆ لەبەر چاو گیراوە.

ئەو خولە لە رەکابەرییەکان رۆژی رابردوو بە میواندارییەتی شارستانی ئاران و بیدگوڵ لە ئوستانی ئیسفەهان و بە بەشداریی وەرزشکارانی ئوستانەکانی کوردستان، فارس، ئەلبورز، ئیسفەهان، سیمنان، مەرکەزی، یەزد و خوراسانی رەزەوی بەڕێوە چووە.

لەو رەکابەرییەیانەدا بە کەسانی یەکەم هەتا سێیەم میداڵ و حوکمی پاڵەوانیەتی و چوارەم هەتا شەشەم حوکمی پاڵەوانیەتی بەخشراوە.