ناردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ کوردستان درێژەی هەیە

17:52 - 19 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ناردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دواییدا، سپای پاسداران ناردنی چەکوچۆڵی قورسی بۆ شارەکانی شنۆ و نەغەدە زیاتر کردووەتەوە، ئەم چەکانە لە جۆرەکانی تۆپ، تانک و کاتیووشان.

بەرپرسانی سپای پاسداران، ئەم هەوڵانەیان بۆ \"بەرەنگاریی لەگەڵ هێزەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران\"، گەڕاندووەتەوە.

ناردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ شارەکانی کوردستان، شەپۆلێک نیگەرانیی لە لای خەڵکی کوردستانەوە دروست کردووە.

ماەویەک پێش فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەر بە حدکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم هەوڵانەی سپای پاسدارانی بە \"نیشانی ترس لە چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە قووڵایی خاکی کوردستان\" زانیوە.

لە کاتی هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئێرانەوە هەتا ئێستە، ڕوانگەی ئەو حکوومەتە لەسەر کوردستان، ڕوانگەیەکی ئەمنییەتی بووە.