نادیاربوونی ٥٠ پەنابەری کورد لە نێوان ئاوەکانی تورکیە و ئیتالیادا
16:33 - 30 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: ٥٠ هاووڵاتیی کورد، وەکوو پەنابەر لە وڵاتی تورکیەوە ڕوویان لە وڵاتی ئیتالیا کردبوو، کە ماوەی حەوتوویەکە چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەریی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگهیاند: \"ماوهى حەوتوویەكه، نزیکەی ٥٠ هاووڵاتیی کورد كه لە ولاتى تورکیاوە بەرەو وڵاتی ئیتالیا بهڕێ كهوتوون، تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە و چارەنووسیان ناڕوونە\".
لەم پەیوەندییەدا، چاپەمەنییەکانی هەرێمی کوردستان لە زاری \"ڕۆژ عهزیز\"، بڵاویان کردووتەوە کە ماوهى حەوتوویەکە نزیکهى ٥٠ هاووڵاتیی کورد له ڕێگهى چوونیان بۆ ئیتالیا، بێسەروشوێنن و ههوڵهكانیش بۆ دۆزینهوهیان دهستی پێكردووه.
هەروەها نوێنەری فیدارسیۆنی سەرانسەریی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاندووە کە قاچاخچییەکان بەڵێنییان بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە داوە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا، دەگەنە وڵاتی ئیتالیا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە.
پێشتریش \"ئاری جەلال\"، سەرۆکی فیدراسیۆنی کاروباری پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: \"لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ٣٣٤ هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای ئورووپادا گیانیان لەدەست داوە و لەو ٣٣٤ کەسەش، تەرمی ١٨٨ کەسیان دۆزراوەتەوە و ١٤٦ کەسی تریش بێسەروشوێنن.