نابەرپرسیارەتیی بەرپرسان بۆ دروست کردنی نەخۆشخانەی پیرانشار + وێنـــە

20:48 - 5 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦ مانگ لە داندرانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، هەتا ئیستا دروست کردنی ئەو نەخۆشخانەیە نەچۆتە قۆناخی جێبەجێ کردنەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پرۆژەی دروست کرانی نەخۆشخانەی ٦٤ تەختیی پیرانشار، مانگی رێبەندانی سالی رابردوو لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەوە بەردی بناغەی داندارا وهەتا ئێستا هیچ ئاوڕێک لەو پرۆژەیە خزماتگوزارییە نەدراوەتەوە.

\"13501.jpg\"
ئەو کەەمتەرخەمییە بەرپرسانی حکوومەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵێک دایە کە زیاتر لە ٢ میلیار و ٦٠٠ میلیۆن تمەن بودجەی بۆ تەرخان کراوە، بەڵام هەتا ئێستا هێچ پێشکەوتنێک لەو پرۆژەیەدا بەدی نەکراوە

هەر لەو پەیوەندییەدا یەکێک لە ماڵپەڕەکانی ئەو شارە بڵاوی کردەوە، \"تەنانەت کانتینێرێک کە لە دەستپێکی ئەو پرۆژەیەدا لەوێ داندرابوو، لەو شوێنە لابراوە و تەنیا تابلۆیەک لەو شوێنە ماوەتەوە.

هاووڵاتییانی پیرانشاری لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەرجەم بەڵێنیی بەرپرسان بۆ دروست کردنی ئەو نەخۆشخانەیە بۆتە بڵقی سەر ئاو.

خەڵکی پیرانشار بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست لە نەخۆشخانەی شارەکەیان، بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانیان روو لە شارەکانی دیکەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دەکەن و ماوەی چەندین ساڵە هاووڵاتییان بەدەست ئەو بێ ئیمکاناتییەوە وەزاڵە هاتوون.