مەهاباد؛ کاوە سلێمان‌پوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:35 - 21 رەزبەر 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاوە سلێمان‌پوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کراوە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"، بێبەری کرابوو.

ناوبراو پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە دووکانەکەی لە مەهاباددا، دەسبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێیان کردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی کاوە سلێمان‌پوور، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییدا.