مەهاباد؛ ژنە هاووڵاتییەک لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان کوژرا

12:17 - 6 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، ژنێک بە ناوی "فریشتە ئەحمەدی" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە گوللـە جەنگی تەقەیان لەو ژنە هاووڵاتییە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو جەنازەی "فریشتە ئەحمەدی" شەوانە و بە دزییەوە لە گوندی "حەمزاوا"ی شاری مەهاباد، بە خاک سپێردراوە.

فریشتە ئەحمەدی دایکی کوڕێكی تەمەن ٣ ساڵە و کچێکی تەمەن ٦ ساڵانەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "کوبرا شێخە"، "زانیار ئەبووبەکری" کوڕی سوڵتان و "شاهۆ خزری"، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لەدەست دابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی جەنازەی ئیسماعیل مەولوودی تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەبدولقادر خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، گیانی لەدەست دابوو.