مەهاباد؛ ڕێباز ساڵحیوەند بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا
19:56 - 1 سەرماوەز 2722
ئەمڕۆ سێشەممە ۱ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕێباز ساڵحی وەند" خەڵکی مەهاباد بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکان بە گوللەی ساچمەیی تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووه.
ڕێوڕەسمی ڕەوانەکردن و ئەسپەردەکردنی ڕێباز ساڵحیوەند، بە ئامادەبوونی خەڵک و بە دروشمی ناڕەزایەتی لە گوندی "یووسف کەند"ی مەهاباد، بەڕێوە چوو.