مەهاباد؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:23 - 12 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یۆنس یاهوو"، خەڵکی گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کراوە.

یۆنس یاهوو ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ناوبراو پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.